|
یادى هاورىَ
موبه‌شیرى خه‌یاڵى پێشمه‌رگه‌ى
پێشره‌وى كۆمه‌ڵه و فیداكارى ریبَازىئازادى
و سۆسیالیزم به‌رێز ده‌گرین.
هاورىَ
موبه‌شیر جارێك پاییز‌ى ساڵى 59
له تاقه‌دارى مه‌هاباد به
كۆمه‌ڵیك نامه‌و نه‌شریاتى
ته‌شكیلاتییه‌وه به‌ره‌و
سه‌رده‌شت ده‌چوو كه له لایه‌ن
هێزه‌كانى رژیمه‌وه ده‌سگیر
ده‌كرىَ
و 9 مانگ له زیندانه‌كانى
مه‌هاباد و ورمىَ
دا خرایه ژێر سه‌خترین
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌كانه‌وه
كه‌چى لێوى رازدارى نه‌كرده‌وه‌و
بوێرانه زیندانى كرده
مه‌یدانێكى تر‌ى خه‌باتى
شۆرشگێرانه‌و وره‌ى به
هاوبه‌ندییه‌كانى ده‌به‌خشى،
به‌هارى ساڵى 60 له گه‌ڵً
به‌دیل گیراوانێك كه به ده‌ستى
كۆمه‌ڵه و له مه‌یدانى شه‌رِدا
گیرابوون گۆردرایه‌وه و
سه‌رربه‌رزانه گه‌رایه‌وه نێو
ریزى هاورێیانى.
هاورىَ
موبه‌شیرى خه‌یاڵى ساڵى 1339ى
هه‌تاوى له ئاوایى قه‌ره‌قشلاغى
شار وێرانى مه‌هاباد و له ناو
بنه‌ماڵه‌یه‌كى ناوه‌نجى دا له
دایك بوو.
كاتى راپه‌رینى خه‌ڵكى ئێران له
ساڵى 57 هاورىَ
موبه‌شیر له مه‌هاباد ده‌رسه
خوێند و له ریزى پێشه‌وه ى
ئه‌و جووڵانه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌دا هه‌ڵسووراوانه
حزورى هه‌بوو. پاش هاتنه سه‌ر
كارى رژیمى ج ا یش درێژه‌ى به
خه‌بات دا و له هه‌سته‌یه‌كى
دانش ئاموزى شارى مه‌هاباد
فه‌عالیه‌تى ده‌كرت، لێره‌وه
كۆمه‌ڵه‌ى ناسى و رووى له رێبازى
رزگارى به‌خشى ئه‌م ته‌شكیلاته
كرد و شێلگیرانه له پێناو وه‌دى
هاتنى ئه‌و ئامانجه تێكۆشا.
وه‌ك باسمان كرد پاییز‌ى ساڵى 59
پاش ته‌حه‌مولى ئه‌شكه‌نجه و
ئازارى زۆر و گۆرانه‌وه‌له گه‌ڵ
دیله‌كانى مه یدانى شه‌رِ،
به وره‌یه‌كى به‌رزتر و
ته‌جروبه‌یه‌كى زیاتره وه له
به‌شى شار وێرانى ناوچه‌ى
مه‌هاباد لێبروانه ده‌ستى دایه
خه‌باتى پێشمه‌رگانه.
یه‌كێك له ره‌وشته
شۆرشگێرانه‌كانى هاورىَ
موبه‌شیر دڵسۆزى و رو خۆشى
ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش بوو.
دواى ماوه‌یه‌ك و ده‌ركه‌وتنى
لێهاتوویى و توانایى نیزامى وه‌ك
مه‌سئولى ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه سازمان
درا، له سه‌خترین هه‌ل و مه‌رجى
شه‌ریش دا مایه‌ى دڵگه‌رمى
هاورێیانى بوو، له گه‌ڵیك چالاكى
نیزامى وه‌ك عه‌مه‌لیاتى شه‌هید
یونس، عه‌مولایاتى 12 ى گوڵانى
نێو شارى مه‌هاباد، عه‌مه‌لییاتى
سونجاخ و ده‌یان عه‌مه‌لیاتى تر چ
وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك و چ وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ریزى
پێشه‌وه فیداكارى كه‌م وێنه‌ى
له خۆ نواند.
سه‌ره‌نجام هاورىَ
موبه‌شیرى خه‌یاڵى كه بۆ
مه‌ئموریه‌تێكى ته‌شكیلاتى
نێردرایه ناوچه‌ى شنۆ، له گه‌ڵ
چه‌ند هاورىَ
تر و له راوه‌ستانێكى
قاره‌مانانه‌دا به‌رانبه‌ر به
هێرشى به‌رینى دوژمن كه رۆژى 16
ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى 62 كرایه
سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانى كۆموڵه
ده‌كه‌وێته به كوله‌ى هێزه‌كانى
رژیم و گیانى به‌خت ده‌كا و به
ریزى گیان به‌خت كردووانى رێبازى
ئازادى و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست
ده‌بێت.
یادى بۆ هه‌میشه له دڵماندا
زیندووه. |