|
هاوڕێ محه‌ممه‌دعه‌لی ئاسنگه‌رانی
ساڵی 1342 له ئاوایی ئاسنگه‌رانی
ناوچه‌ی كامیاران له‌دایك بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاوایی
خۆیان خوێند و بۆ درێژه‌ی خوێندن
چووه شاری كامیاران. له شۆڕشی
ساڵی 57دا به‌شداری كرد. هه‌ر له
سه‌ره‌تای ساڵی 58وه په‌یوه‌ندی
به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و بوو به
لایه‌نگری سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه. پاییزی ساڵی 61
په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه گرت. رێكه‌وتی
3/6/1362 له جه‌ره‌یانی گرتنی
پایگای رژیم له ماسان سه‌ر به
ناوچه‌ی كامیاران گیانی به‌خت
كرد. |