|
به‌رزو به‌رِێز
بێت یادی هاورِێی
كۆمۆنیست و شۆرِشگێرِ
موحه‌مه‌د عه‌لی په‌رته‌وی
هاورِێ
موحه‌مه‌د عه‌لی په‌رته‌وی ساڵی
1326 له شاری ته‌ورێز له دایك
بوو. ساڵی 1346 چووه
دانیشكه‌ده‌ى فه‌نی دانشگای تاران
و له ساڵی 1349 بوو به ئه‌ندامی
سازمانی چریكه فیداییه‌كان و
وه‌ك شۆرِشگێرِێكی
پیشه‌یی ژیانی سیاسی و نهێنی
هه‌ڵبژارد .
له مانگی
پوشپه‌رى ساڵی 1350 له
جه‌نگه‌ڵه‌كانی شۆماڵی ئیران له
جه‌ریانی تێك هه‌ڵچونێك له گه‌ڵ
به كرێگیراوانی ساواك له حاڵێك
كه پایه‌كی بریندار ببوو به
ده‌ستی مه‌ئمورانی ساواك به دیل
گیرا و خرایه ژێر
وه‌حشیانه‌ترین
ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه.
به‌لاَم
ئه‌زیه‌ت و ئازاری به‌كرێگیراوانی
ساواك نه‌یتوانی كه‌مترین
كاریگه‌ریك له سه‌ر وره‌ی به‌رزی
ئه‌و هاورِیه
دبنێت.
هاورِێ
موحه‌مه‌د عه‌لی دادگای
جه‌للادانی بووژوازی كرد به
میدانی به‌رگری له ماركسیزم و
بیر و بۆچونی شۆرِشگێرِانه‌ی
خوی و موحاكمه‌ى حكومه‌تی سه‌ر
كوتگه‌رانی پاشایه‌تی و دادگا
ئه‌و هاورِێیه
كۆمۆنیسته‌ى به زیندانى هه‌تا
هه‌تایى مه‌حكوم كرد.
سالى 1351 به‌رَى
كراێه زیندانى به‌نده‌ر عه‌باس
وه له سالى 1352 به دواى
دارشتنى به‌رنامه‌ى هه‌لاتن له
زیندان، هاورى له گه‌ل
كومه‌لیكیتر له هاوبه‌ندیه‌كانى
بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگ خرانه ژیر
ئه‌شكه‌نجه و دواتر به‌رى كراێه
زیندانى شارى ته‌وریز. سالى 1354
بردیانه زیندانى ئێڤین و له
گه‌ل شپرزه بوونى شیرازه‌ى
حاكمیه‌ت و خه‌فه‌قانى بورژوازى و
په‌ره‌سه‌ندنى بزوتنه‌وه‌ى
شورشگێرانه‌ى كومه‌لانى وه گیان
هاتووى ئیران، هاورآ محه‌مه‌د
عه‌لى له ئاخرین زیندنیانى
سیاسیك بوو كه له راپه‌رینى
سالى 1357 دا ئازاد كرا.
بۆ ئه‌و هاورێه
خه‌بات له دژى ریشه و ئه‌ساسى
روژره‌شى، هه‌ژاری و نه‌دارى
كومه‌لانى كرێكار و زه‌حمه‌تكێش،
خه‌بات له دژى سه‌رماێه‌دارى و
دامه‌زراندنى حكومه‌تى كریكارى،
ته‌حه‌مولى ئه‌شكه‌نجه‌ى تاقه‌ت
پروكێن، به‌رگری له نهێنیه‌كانی
ته‌شكیلاتى، هه‌مووی كۆمه‌ڵه
ئه‌ركێكی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوون.
سه‌رئه‌نجام هاورىَ
محه‌مه‌د عه‌لى به گرتنى
ره‌خنه‌ى هه‌مه‌لاێنه و برِانى
یه‌كجارى له سازمانى فیدایى له
سالى 1358 به ئێتحادى موبارزانى
كومونیست په‌یوه‌ست بوو وه له
به‌شى كرێكارى ته‌شكیلاتى تارانى
ئه‌و ریكخراوه ده‌ستى به
هه‌لسوران كرد.
خه‌رمانانى سالى
1361 هاورى محه‌مه‌دعه‌لى وێراى
هاوسه‌ره‌كه‌ى له ترمیناڵى شارى
مه‌شهه‌د به ده‌ستى هێزه‌كانى
رژیمى ئیسلامى ده‌سگیر و رِه‌وانه‌ى
ئه‌شكه‌نجه‌گاكان كران.
ولامى ئه‌م
خوشه‌ویسته به بازجوه‌كانى
ئیسلامی هه‌ر ئه‌و ولامه بوو كه
12 سال له‌وه پێش به
بازجووه‌كانى ساواكی شای
دابووه‌وه. به‌رگری له بیر و
باوه‌ر و شه‌رافه‌تى كۆمۆنیستى،
نه‌دركاندنى نهێنیه‌كان و
مه‌علوماتى ته‌شكیلاتى، زه‌برێكى
قورس له په‌یكه‌رى جه‌لادانى
رژیم بوو.
سه‌رئجام
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانى ئیسلامى، له
حالێكدا بێ ئومێد ببون له‌وه‌ی
كه هیچ چه‌شنه نهێنییه‌ك
بدركێنێ، بێ ده‌نگ و به نهێنی
هاورى محه‌مه‌دعه‌لی په‌رته‌ویان
له مانگى سه‌رماوه‌زى سالى
1362دا له قه‌تڵگاى ئیڤین دا
ئێعدام كرد.
یادى هاورى
موحه‌مه‌د عه‌لى په‌رته‌وى
به‌رێزه و رێگاى پرِ
رێبواره. |