|
هاوڕێ محه‌ممه‌دئه‌مینی گۆگجه‌یی،
ساڵی1340 له ئاوایی گۆگجه‌ی
ناوچه‌ی مه‌ریوان له دایك بوو.
به هۆی ده‌ست ته‌نگی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌یتوانی زیاتر
له پێنج كلاس ده‌رس بخوێنی. كاك
محه‌ممه‌دئه‌مین په‌روه‌رده‌ی
داوێنی زه‌حمه‌تكێشانی چه‌وساوه
بوو كه به تایبه‌ت له‌ژێر
سته‌مێكی تاقه‌ت پڕوكێنی
كۆنه‌په‌ره‌ستانی ناوچه‌كه‌دا
بوون. هاوینی ساڵی 60 كه
مه‌قه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
له‌و ناوچه‌یه كرێیه‌وه،
په‌یوه‌ندی پێوه گرت و زستانی
ئه‌و ساڵه هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه. له
رێكه‌وتی 5/3/1362 له جه‌ریانی
شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
له ئاوایی قه‌مچیانی ناوچه‌ی
مه‌ریوان كه‌وته به‌ر پڕیشكی
خومپاره و گیانی به‌خت كرد.
|