|
هاوڕێ محه‌مه‌دئه‌مینی كازمی
ناسراو به "جه‌لال مامۆخ" ساڵی
1338 له ئاوایی مامۆخ له
ناوچه‌ی سنه له دایك بوو. ژیانی
سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری له ساڵی 57دا درێژه
پێدا. به‌هۆی ناسینی زوڵم و
كوێره‌وه‌رییه‌كانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و رێبازی
خه‌باتی چینایه‌تی هات و پاش
هاتنه سه‌ركاری رژیمی جمهووری
ئیسلامی له جه‌معییه‌تی دیفاع
له ئازادی و ئینقلاب. له شاری
سنه درێژه‌ی به خه‌باتی بێوچانی
خۆیدا. له ساڵی 59دا له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی نهێنی شاری سنه
په‌یوه‌ندی گرت. زستانی ساڵی
61هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه پاییزی ساڵی 62بوو
به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران. له كاتی گرتنی پایگای
ته‌یناڵ له ناوچه‌ی سنه
رێكه‌وتی 11/9/62 گیانی به‌خت
كرد. |