|
به یادی
پێشمه‌رگه ی شۆرِشگێر
ِو
فیداكاری كۆمه‌ڵه هاورِێ
محه‌مه‌د ئه‌مینی سولتانی
هاورِێ
محه‌مه‌د ئه‌مینی سولتانی ساڵی 1340 له دێی گۆگجه‌ی ناوچه‌ی
مه‌ریوان و له كۆشی خێزانێكی ده‌س ته‌نگدا له‌دایك بوو. هێشتا
نه‌وجه‌وانێك بوو كه بۆ یارمه‌تی دان به بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ده‌ستی به كار كردن كرد.
ئه‌م خۆشه‌ویسته
په‌روه‌رده‌ی داوێنی زه‌حمه‌تكێشانی چه‌وساوه بوو. به‌رامبه‌ر
به ده‌ره‌به‌گ و چه‌وسێنه‌ران و كۆنه‌په‌ره‌ستان هه‌ڵوێستی
قاتع و بوێرانه‌ی هه‌بوو. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئه‌وی
لای زه‌حمه‌تكێشانی ئاوایی گه‌لێك خۆشه‌ویست كردبوو.
هاوینى سالى 1360
په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه گرت و زۆر زوو ئاسۆی
ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی خۆی له خه‌بات كردن له ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا دیته‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به
گه‌رم و گۆری هه‌ولی دا وشیاری سیاسی خۆی به‌رێته سه‌رێ و
تێگه‌یشتنی خۆی له به‌رنامه و رێبازی كۆمه‌ڵه قوولتر
كاته‌وه. ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌رچی له‌و هه‌ولانه‌ی خۆیدا فێری
ده‌بوو به زمانێكى ساده و شیرین بۆ هاومالانى خۆی باسی
ده‌كرد و هه‌ولی ده‌دا سه‌ره‌نجیان به‌ره‌و كۆمه‌ڵه و
ئامانجه‌كانی رِابكێشێ.
زستانى سالى 1360
هاورآ محه‌مه‌د ئه‌مین به ریزى پێشمه‌رگه‌كانى كومه‌له
په‌یوه‌ست بوو. ئه‌زموونی كار و ره‌نج و هه‌ڵسورانی سیاسی
پێشووی خۆی له سه‌ر رێبازی كۆمه‌ڵه یارمه‌تیده‌ری بوو بۆ
ئه‌وه‌ی به خێرایی جێگای خۆی وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی پێشره‌و له
ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا ببینێته‌وه.
له مه‌وداى ژیانى
پێشمه‌رگانه‌دا هاورێكى مونه‌زه‌م و فیداكار بوو،له هیچ كه‌ند
و كوسپێك سڵى نه‌ده‌كرد و له‌زوربه‌ى عه‌مه‌لیاته‌كانى هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له دژى هیزه‌كانى رژیمى كۆماری ئیسلامى
له ناوچه‌آ مه‌ریوان چالاكانه به‌شدارى كرد.
شه‌وی 5ی
جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 شه‌رِێكی
قورس و به‌ربلاَو
له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و پاسدارانی رِژێمی
ئیسلامی له ئاوای قامچیان رِویدا.
له‌م شه‌رِه‌دا
به داخه‌وه كرێكاری كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی پێشرِه‌و
و فیداكاری كۆمه‌ڵه هاورِێ
محه‌مه‌د ئه‌مینی سولتانی كه‌وته به‌ر پریشكی خۆمپاره‌ی دوژمن
و گیانی له رِێگای
ئامانجه به‌رزه‌كانیدا به‌خت كرد .
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندوی. |