|
به یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگیر و
ماندووی نه‌ناسی كومه‌ڵه هاوری
محه‌مه‌دی فه‌رداد
هاوری شورشگیر و پێشمه‌رگه‌ی
وشیار هاوری محه‌مه‌دی فه‌رداد
ساڵی ١٣٤٠ له كوشی خێزانیكی
زه‌حمه‌تكیشی شاری سه‌قز دا چاوی
به ژین پشكووت و له داوێنی
ره‌نج و كویره‌وه‌ریدا
په‌روه‌رده بوو، دیپلومی له‌و
شاره وه‌رگرت و هاوكات له گه‌ڵ
خوێندن، هاوینانیش كاری ده‌كرد.
په‌روه‌رده‌بوونی وه‌كو شۆڕشگێریك
له نێو راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧ دا
شكڵی گرت، به تایبه‌ت هێرشه
دڕندانه‌كه‌ی ساڵی ٥٨ كوماری
ئیسلامی وه موقاومه‌تی
سه‌رسه‌ختانه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز
تووی شۆرش و خه‌بات بۆ ئازادی و
بۆ ژیانی باشتری له دڵدا شه‌تڵ
كرد . له‌م ده‌وره‌یه دا هاته
ناو ریزی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه وه
له ده‌وری دووهه‌می بزوتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی كوردستاندا گه‌لێك
هه‌ڵسوراو بوو.
به‌و بۆنه‌وه ماوه‌یك گیرا و پاش
ئازاد بوونیش له‌و لاوه
تیكوشه‌رانه بوو كه تیشكی
روناكی شۆڕشی له شه‌وی ره‌شی
ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌راندا
ده‌خسته به‌ر پێی كومه‌ڵانی
چه‌وساوه .
دیسانه‌وه‌ش هاوری محه‌مه‌د
كه‌وته پێش چاوی دوژمن وئیتر
مانه‌وه‌ی له شار دروست
نه‌بوو،بۆیه
پایزی ساڵی ٦١ له شار هاته ده‌ر
وه له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌ڵه‌دا وه‌رگیرا، ویرای بیر و
باوه‌ری روون و ئومێدی پڕبه‌پڕی
به سه‌ركه‌وتن ده‌ست و تفه‌نگی
ئه‌م جه‌وانه پێشمه‌رگه‌یه له
گه‌ڵ هاوریانی له شه‌ڕه‌كانی
ئاخكه‌ند و ئاخته‌ته‌ر ئاگری
گیانی دوژمن بوو.
تازه له مه‌ئمووریه‌تی ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت گه‌ڕابووه‌وه كه
شه‌ڕه‌كه‌ی دوژمن بۆ سه‌ر گه‌ورك
له ریكه‌وتی ١٣ تا ١٥ ی
خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ ده‌ستی
پێكرد، په‌لی شه‌هید وریا له
شاخی قه‌ره‌قا زه‌ربه‌یكی وایان
له هیزه‌كانی رژیم دا و
حه‌ماسه‌ی وایان خولقاند كه
دوژمن له بیری ناچێته‌وه.
به داخه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا هاوری
محه‌مه‌دی فه‌رداد كه‌وته به‌ر
گوله‌ی به‌كرێگراوانی رژیم و
گیانی ئازیزی كرده فیدای
سه‌ركه‌وتنی شورشی كریكاران.
یادی به‌رزه و ڕێبازی پڕ له
رێبواری دڵسۆزه. |