|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی
هاورێ محه‌ممه‌دی حوسه‌ین زاده،
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
سیمای خۆراگری نێو سیاچاڵه‌كانی
رژیمی ئیسلامی
هاورێ محه‌ممه‌د یه‌كێك له‌و ٥٨
شۆرشگێره بوو كه له ساڵی ٦١
له زیندانی شاری مه‌هاباد
به‌ده‌ست هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
تیرباران كرا.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
مه‌هاباد چاوی به‌ژین پشكووت.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و
ده‌بیرستانی له شاری مه‌هاباد
به‌ئه‌نجام گه‌یاند. هاوكات
له‌گه‌ڵ خرۆشانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا
هاورێ محه‌ممه‌د هاته ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسییه‌وه و
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێكۆشانی
سیاسی خۆی به رێبازی كۆمه‌ڵه‌وه
گرێدا. خه‌باتی ئه‌و ده‌وره‌یه
بۆ ئه‌و ئازیزه بوو به
ئه‌زموونێك كه دواجار له
جه‌ریانی موقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكی
كوردستان به‌رامبه‌ر به هێرشی
رژیمی ئیسلامی‌دا چالاكانه
به‌كاری هێنا. هه‌ر له رۆژانی
سه‌ره‌تاێ موقاوه‌مه‌ت له شاری
مه‌هاباد هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ تیمی پزشكی بۆ یارمه‌تی
گه‌یاندن و چاره‌سه‌ر كردنی
بریندارانی شه‌ر فه‌عالیه‌تی
ده‌كرد.
كاتێك كه شاره‌كانی كوردستان به
زه‌بری ئاگر و ئاسن كه‌وتنه
ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم، هاورێ
محه‌ممه‌د له نێو شاری مه‌هاباد
مایه‌وه و له نێو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی شاردا درێژه‌ی
به‌كار و چالاكی سیاسی‌دا.
ساڵی ١٣٦٠ به هۆی شناسایی ئه‌م
ئازیزه له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به
ریزی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی
كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو له
ریزی هاورێیانی پێشمه‌رگه‌دا
به‌وپه‌ری جیدیه‌ت و
فیداكارییه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی
به‌جێ ده‌هێنا.
پاشان له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی
ته‌شكیلات گه‌رایه‌وه ناو شار و
هه‌ڵسوورانی خۆی به شێوه‌ی نهێنی
درێژه پێدا. مانگی گۆڵانی ساڵی
٦2 له لایه‌ن ده‌زگاكانی
ئیتلاعاتی رژیمه‌وه شناسایی و
ده‌ستگیر ده‌كرێت. هه‌ر له
یه‌كه‌م ساعه‌ته‌كانی گیرانیدا
ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و
ئازاری توندی جسمی و
ده‌روونیه‌وه. ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران
سه‌ره‌رای به‌كار هێنانی هه‌موو
توانای دژی ئینسانی خۆیان
نه‌یانتوانی چۆكی پێدابده‌ن و
لێوی رازداری بكه‌نه‌وه. ئه‌م
شۆرشگێره كۆمۆنیسته
نه‌هێنییه‌كانی هاروێیانی به
ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه پاراست
و سه‌رئه‌نجام گیانیشی له
پێناویدا دانا.
هاورێ محه‌ممه‌دی حوسه‌ینی،
هه‌ڵسووراوی كۆری خه‌باتی نهێنی و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه،
وێرای ٥٧ كه‌سی دیكه له خه‌ڵكی
ئازادیخواز له زیندانی شاری
مه‌هاباد به‌ده‌ست رژیمی ئیسلامی
ئێعدام كرا و گیانی له رێگای
ئازادی و سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی بۆ
هه‌تاهه‌تایه له دڵماندا
زیندووه. |