|
به‌رز
و به‌رێزه
یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی هاورێ محه‌ممه‌دی
ئیلخانی پێشمه‌گه‌ی
لێهاتوو و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ محه‌ممه‌د
ساڵی ١٣٤١ی هه‌تاوی
له
شاری بۆكان چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا
و خوێندنی تا ده‌وره‌ی
ده‌بیرستان
هه‌ر
له‌م
شاره
درێژه
پێدا.
هێشتا نه‌وجه‌وانێكی
١٦ ساڵان بوو كه
پێی نایه
ناو كۆری خه‌باتی
سیاسییه‌وه
و به
ده‌ستپێكردنی
راپه‌رینی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی
ئێران له
ساڵی ١٣٥٧دا شان به
شانی خه‌ڵكی
ئازادیخواز له
خۆپیشاندانه‌كانی
ئه‌م
ده‌ورانه‌دا
ئاماده
بوو.
ساڵی ٥٨ به
جه‌معییه‌تی
دیفاع له
زه‌حمه‌تكێشانی
شاری بۆكان په‌یوه‌ست
بوو كه
له
درێژه‌ی
تێكۆشان و خه‌باتی
له‌م
جه‌معییه‌ته‌دا
له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ت
و رێبازی كۆمه‌ڵه
ئاشنا بوو.
به‌مجۆره
هاورێ محه‌ممه‌د
چه‌كی
پارێزگاری له
به‌رژه‌وه‌ندی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
له
به‌رانبه‌ر
سه‌رمایه‌داران
و هێزه
دواكه‌وتووه‌كانی
ناوچه‌كه‌دا
به‌ده‌سته‌وه
گرت و له
مانگی گه‌لاوێژی
ساڵی ٥٨دا، له
تێكهه‌ڵچوونی
زه‌حمه‌تكێشانی
ئاواییه‌كانی
ناوچه‌ی
سه‌قز
كه
له
ئاوایی كه‌ره‌فتوو
له
دژی مالكانی ئه‌م
ناوچه‌یه
به‌رێوه
چوو به
شه‌هامه‌ت
و فیداكارییه‌كی
كه‌م
وێنه
به‌شداری
كرد.
به‌ده‌ست
پێكردنی هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆسه‌ر
كوردستان له
ساڵی ٥٨دا له
شاری بۆكان مایه‌وه
و خه‌باتی
سیاسی خۆی به‌شێوه‌ی
نهێنی درێژه‌پێدا.
ساڵی ٥٩ به
رێزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست
بوو و پاش ماوه‌یه‌ك
مه‌سئوولیه‌تی
سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له
پێشمه‌رگه‌كانی
به‌ئه‌ستۆ
گرت.
هاورێ محه‌ممه‌د
زۆر به
خێرایی توانی جێگای خۆی له
نێو ریزی پێشمه‌رگه‌دا
بكاته‌وه
و له‌به‌ر
لێهاتووی و جیدیه‌ت
له
به‌رێوه
بردنی ئه‌ركه
سیاسی و نیزامییه‌كاندا
په‌رپرسایه‌تی
په‌لی
پێ‌سپێردرا.
شێلگیری، سه‌میمیه‌ت
و دڵسۆزی له
كاتی به‌رێوه
بردنی ئه‌ركه‌كانیدا
له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
هاورێ محه‌ممه‌دی
ئیلخانی بوو كه
قه‌د
له‌بیری
هاوسه‌نگه‌رانی
ناچێته‌وه.
زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌كانی
مه‌ریوان،
سه‌قز
و بۆكان له
بیریانه
كه
چۆن هاورێ محه‌ممه‌د
به
عه‌زمێكی
شۆرشگێرانه‌وه
بۆ چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه
و گیروگرفته‌كانیان
تێده‌كۆشا
و له
به‌رانبه‌ر
دوژمنانی ئه‌واندا
كێوێك له
شه‌هامه‌ت
و فیداكاری بوو.
له‌گه‌لێك
عه‌مه‌لیاتی
گه‌وره
و بچووكی هاورێیانی پێشمه‌رگه‌دا
به‌شداری
كرد و فیداكاری له‌خۆی
نواند، له‌وانه
عه‌مه‌لیاتی
گرتنی پایگای سه‌نگه‌ساری
له
ناوچه‌ی
مه‌هاباد
كه
له
ژێر فه‌رمانده‌یی
ئه‌م
هاورێیه
خۆشه‌ویسته‌دا
به‌ئه‌نجام
گه‌یشت.
رێكه‌وتی
٢ی گۆڵانی ساڵی
1362
له
جه‌ریانی
په‌لاماری
جه‌سوورانه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه
بۆ سه‌ر
پایگای ئاخته‌ته‌ر
له
ناوچه‌ی
بۆكان هاورێ محه‌ممه‌دی
ئیلخانی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكار و جه‌سووری
كۆمه‌ڵه
كه
فه‌رمانده‌یی
ئه‌و
عه‌مه‌لیاته‌ی
وه‌ئه‌ستۆ
بوو كه‌وته
به‌ر
گولله‌ی
دوژمن و به‌توندی
بریندار بوو.
هاورێ محه‌ممه‌د
له
ئاخرین كاته‌كانی
ژیانیدا رێنوێنیه
نیزامییه‌كانی
بۆ درێژه‌ی
عه‌مه‌لیات
پاراستنی گیانی هاورێیانی به‌وان
سپارد و خۆی گیانی به‌خت
كرد و بۆ هه‌میشه
به‌جێهێشت
.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی
هه‌تا
هه‌تایه
زیندووه. |