|
به یادى
زه‌حمه‌تكیشى وشیارو پیشمه‌رگه‌ى
قارمانى كومه‌له هاورى محه‌مه‌دى
سابوونى
ئه‌م هاورى
خوشه‌ویسته‌مان سالى 1340 له ناو
بنه‌مالیكى زه‌حمه‌تكیشى یه‌كیك
له ئاوایه‌كانى ناوچه‌ى سه‌قز
له دایك بوو.
هه‌ر له
سه‌ره‌تاى مندالیه‌وه
چه‌وسایه‌وه و به‌هوى هه‌ژارى و
نه‌دارى بنه‌ماله‌كه‌ى له
ته‌مه‌نى 10 سالیدا بوو به شوان،
دواتر‌و له‌سه‌ره‌تاكانى
تازه‌لاویدا تامىتالى كارى سه‌خت
و تاقه‌ت پروكینى كوره‌خانه
تیكه‌لاوى ته‌جربه و ناخوشه‌كانى
ژیانى كرد‌و گه‌راى هه‌ول بۆ
گورانى ئه‌م شیوه له ژیان
له‌ده‌رونى هاورى محه‌مه‌د دا
شكلى گرت.
رِاپه‌رینى
شكودارى جه‌ماوه‌رى خه‌لكى ئیران
له دژى رژیمى شا، پشكۆى دڵى
به‌تاسه‌ى ژیانى ئازاد‌و بى
چه‌وسانه‌وه‌ى گه‌شانده‌وه و به
نه‌سیمى خه‌باتى به‌شمه‌نه‌تان
كه كومه‌له ئاڵاهه‌ڵگره‌كه‌ى
بوو، بلێسه‌ى سه‌ند و بوو به
خه‌باتكارێكى رێبازى كومه‌له.
هاورى محه‌مه‌د
خوى یه‌كیك له گیروده‌كانى
نێزامى ناعادلانه‌ى سه‌رمایه‌دارى
بوو، وه به‌باشى به‌رژه‌وه‌ندى
چینایه‌تى ده‌ناسى و ده‌یزانى كه
ته‌نیا ریگاى به‌ربه‌ره‌كانى بۆ
به‌ده‌س هینانى مافه
زه‌وتكراوه‌كانى یه‌كگرتنى
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان له
ده‌ورى سیاسه‌ت و ئامانجى
كوموونیستى كومه‌له‌یه ، هه
بویه وه‌ك تێكۆشه‌رێكی هه‌ڵسوراو
ته‌بلیغى ریبازى ئه‌م
ته‌شكیلاته‌ى له ناو خه‌لك دا
به ئه‌ركى سه‌رشانى خوى ئه‌زانى.
سالى 1360 هاورى
محه‌مه‌د هاته‌نیوریزى
پیشمه‌رگه‌كانى كومه‌له و
لیبراوانه‌تر له جاران خه‌باتى
خوى دریژه پیدا.
ئیتر هاورى
محه‌مه‌د هه‌ر به ته‌نیا
ئینسانێكى چه‌وساوه نه‌بوو،
به‌ڵكوو زمانحالى چین و توێژى
هه‌ژار وسته‌م كیشى كومه‌لگا بوو
وه به چاوێكى كراوه وباوه‌ریكى
پته‌و له ناو ریزه‌كانى كومه‌له
دا به گژ پاریزه‌رانى زولم و
دواكه‌وتویى دا ده‌چوو.
كومه‌له‌ى به
ته‌شكیلاتێكی جێگای هیوای خوى
ده‌زانى و بۆ پاراستن و
به‌رێوه‌بردنى ئسوول و
پره‌نسیپه‌كانى كۆمه‌ڵه هاوریێكی
پیشره‌و بوو، به مه‌تانه‌ت و
دلسوزیه‌وه له گه‌ل خه‌لك هه‌لس
و كه‌وتى ده‌كرد،هه‌ر بویه
گه‌لێك خوشه‌ویست و جێی متمانه
بوو.
له زوربه‌ى
عه‌مه‌لیاته‌كانى هاورێیانمان له
ناوچه‌ى سه‌قز چالاكانه به‌شدارى
كرد و ئه‌ركه پى سپیردراوه‌كانى
به رێك و پێكیه‌وه
به‌ریوه‌ده‌برد.
له شه‌رى
دلیرانه‌ى هاوریانمان له
ریكه‌وتى 25ىجوزه‌ردانى سالى 1362
له گڵۆلاَنى
ناوچه‌ى سه‌قز فیداكارى و
جه‌نگاوه‌رى هیزى پیشمه‌رگه‌ى
كومه‌له ده‌رسیكى تالى به
دوژمنى سه‌ركوتگه‌رى
ئیسلامی‌دا،گیانبازى هاورى
محه‌مه‌دى سابونى ریگاى ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه‌ى بو هاوریان خوش
كرد..
به‌م جوره
كریكارى وشیار و پیشمه‌رگه‌ى
لێهاتوى كومه‌له هاورى محه‌مه‌دى
سابوونى گیانى پاكی له رێگای
ئامانجه‌كانی به‌خت كرد. یادى بو
هه‌میشه له دلماندا زیدو
ده‌مێنیته‌وه. |