|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاورێ محه‌مه‌د ساڵه‌حی مارابی
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی وشیاری حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ ساڵه‌ح كه له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به كه‌ماڵ
ره‌وانسه‌ر ده‌ناسرێته‌وه، له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش
له ئاوایی كۆره‌یه‌ره‌ی ناوچه‌ی كامیاران چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له شوێنی له‌دایك بوونی ته‌واو كرد و
سه‌ره‌تا چووه شاری كامیاران و پاشان له شاری ره‌وانسه‌ر
درێژه‌ی به‌خوێندن دا .
له جه‌ریانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧دا پێ نایه مه‌یدانی خه‌بات و
تێكۆشانه‌وه.
كاتێك كه له شاری كرماشان مه‌شغوڵی ده‌رس خوێندن بوو له‌گه‌ڵ
هاورێیانی كۆمه‌ڵه و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاورێ غوڵامی گورگین،
په‌یوه‌ندی گرت و له روانگه‌ێكی چینایه‌تییه‌وه ده‌ستی به
هه‌ڵسووڕانی سیاسی له پێناو گه‌یشتن به‌ژیانێكی ئاسووده و
به‌خته‌وه‌ر بۆ ئینسان كرد.
ئه‌م ئازیزه به‌باشی په‌ی به گرنگی كاری وشیاری ده‌رانه له
جه‌ریانی به‌روپێش بردنی تێكۆشان دا بردبوو بۆیه به‌رده‌وام و
ماندوویی نه‌ناسانه له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له پێناو ناسینی
سیستمی سه‌رمایه‌داری و رێكخراو بوون و یه‌كگرتووی چینایه‌تی
ئه‌وان تێده‌كۆشا.
به‌ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی كۆمه‌ڵه له كوردستان و پێكهاتنی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بۆ پارێزگاری له
ماف و كه‌رامه‌تی ئینسانی ئه‌وان له به‌رانبه‌ر ده‌ست رێژی
سه‌رمایه و هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی،
هاورێ ساڵه‌ح له كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی و ته‌داروكاتی
بۆ ئه‌م هێزه له ناوچه‌ی ره‌وانسه‌ر ده‌ور و نه‌قشێكی
به‌رچاوی گێرا.
سه‌ره‌تاكانی هاوێنی ساڵی ٦١ خوازیاری په‌یوه‌ست بوون به ریزی
ته‌شكیلاتی ئاشكرای كۆمه‌ڵه بوو و له ناوچه‌ی كامیاران دا
له ریزی پێشمه‌رگایه‌تی دا درێژه‌ی به هه‌ڵسوورانی سیاسی
خۆیدا.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له مه‌یدانی كاری پێشمه‌رگانه‌دا،
كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز و فیداكار بوو و شێلگیرانه بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وشیاری سیاسی خۆی و هاورێیانی تێده‌كۆشا.
له كاتی روبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن و له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ری شۆرشگێرانه‌دا، دلێرانه و به
وشیارییه‌وه به‌رانبه‌ر به دوژمن راده‌وستا و له ده‌یان
مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی و حه‌ماسه‌ی هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا فیداكارانه حوزوری هه‌بوو.
به‌هۆی وشیاری سیاسی و كار لێهاتووییه‌وه ساڵی ٦٢
مه‌سئولیه‌تی ده‌سته‌یك له پێشمه‌رگه‌كانی خرایه سه‌رشان و
له‌وپه‌ری دڵسۆزی و كارامه‌ده‌یه‌وه ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه
ده‌برد.
په‌یوه‌ندی گه‌رم و گور له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و به‌خه‌مه‌وه
بوون بۆ لابردن یا كه‌م كردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانیان، یه‌كێك
له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵه‌یه، كه هاورێ ساڵه‌ح به باشترین شێوه ئه‌م ئه‌ركه
گرنگه‌ی ناسیبوو، بۆیه له نێو زه‌حمه‌تكێشانێك كه له
نزیكه‌وه ده‌یاناسی جێگاێ رێز و متمانه‌یان بوو.
رێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ ی هه‌تاوی، له جه‌ریانی
عه‌مه‌لیاتی هاورێیانمان بۆ سه‌ر پایگای سه‌ركوتگه‌رانی رژیمی
ئیسلامی له ئاوایی ته‌یناڵ، له حاڵێكدا مه‌سئوولیه‌تی واحدێك
له پێشمه‌رگه‌كانی به ئه‌ستۆ بوو، له كاتی هێرش بردنه سه‌ر
سه‌نگه‌ركانی دوژمن و چۆڵ كردنی یه‌ك به دوای یه‌كی
سه‌نگه‌ره‌كانیان و به‌سه‌ردانی ده‌نگی به‌رز و دلێری، بژی
كۆمه‌ڵه و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاورێ ساڵه‌حی مارابی
ناسراو به كه‌ماڵ ره‌وانسه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه
و ئه‌ندامی وشیاری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و سۆسیالیزم به‌خت
ده‌كات.
به‌درێژه پێدان به رێبازی شۆرشگێرانه‌ی رێز له یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی ده‌گرین. |