|
به‌رێز بێ یاد و
بیره‌وه‌رییه‌كانی هاورێ
محه‌ممه‌د سه‌لیمی هه‌ڵسوراوی
ته‌شكیلاتی نهێنی كۆمه‌ڵه له
شاری مه‌هاباد
هاورێ محه‌ممه‌د
سه‌لیمی كه له ناو هاومالانیدا
له شاری مه‌هاباد به سه‌ید
محه‌ممه‌د ده‌ناسرایه‌وه، سالی
1342 له بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكاری
له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی
ده‌ور و به‌ری شاری مه‌هاباد چاوی
به ژین پشكوت. ته‌مه‌نی 9 سالان
بوو كه به هۆی نه‌داری
بنه‌ماله‌كه‌ی هاوشانی باوكی
ده‌ستی به كاری ره‌نجبه‌ری كرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تای مندالییه‌وه
دایكی ئازیزی له ته‌مه‌نی
جه‌وانیدا گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌ركی په‌روه‌رده كردنی و پێ
گه‌یاندنی محه‌ممه‌د و خوشك و
برایه‌كی چكۆله‌تر له خۆی
كه‌وته سه‌ر شانی باوكێك كه
ئه‌ویش به ئازاری چه‌ندین
نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند. 10
سالان بوو كه مالیان له
دێیه‌وه هات بۆ شاری مه‌هاباد و
له یه‌كێك له گه‌ره‌كه هه‌ژار
نشینه‌كانی ئه‌و شاره نیشته‌جێ
بوون. محه‌ممه‌دی ئازیز له شاری
مه‌هاباد ئه‌ركی دابین كردنی
ژیانی باوكی ناساز و خۆشك و
براكه‌ی كه‌وته ئه‌ستۆی. هه‌ر
له‌و ته‌مه‌نه‌دا وه‌كوو
ئینسانێكی به‌رپرسیار و
تێگه‌یشتوو خۆی به هه‌مووان
ناساند. به هۆی ئێستێعداد و
لێهاتوویی خۆی زۆر زوو له
كرێكارێكی ساده‌وه بوو به
كرێكارێكی فه‌نی له كاری سیم
كه‌شیدا. هاوكات له گه‌ڵ كار
كردن و به خه‌مه‌وه بوونی باوك
و خۆشك و براكه‌ی، هه‌ولی ده‌دا
خۆی فێری سه‌وادی خوێندن و نوسین
بكات و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تێدا
سه‌ركه‌وتوو بوو.
15 سال ته‌مه‌نی
بوو كه هه‌ستی به‌وه كرد له
جیهانێكی نابه‌رابه‌ردا ده‌ژی و
ئه‌و به سه‌همی خۆی پێویسته بۆ
گۆرینی تێ بكۆشێ. بیری تێكۆشانی
سیاسی له مێشكی دا پشكووت و زۆر
زوو كۆمه‌لێك هاورێ بۆ خۆی
دۆزیه‌وه و له كۆرێكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشیدا له شاری مه‌هاباد
ده‌ستی كرد به فه‌عالیه‌تی
سیاسی. له گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی
خرۆشی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی
رژیمی پاشایه‌تی، سه‌ید
محه‌ممه‌دی ئازیزیش له هه‌موو
شوێنێك له ریزی پێشه‌وه‌ی خۆ
پیشانده‌رانی شاردا ده‌بیندرا و
نوسراوه و ئێعلامییه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی كه ئه‌و كات له ژێر
سه‌ردێری "هاونیشتمانانی
تێكۆشه‌ر" له چاپ ده‌دران، له
ناو خه‌ڵكدا بلاو ده‌كرده‌وه.
راست گۆیی و سه‌میمییه‌تی له
هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ هاورێیانی
دا، دڵسۆزی و هه‌ستی
به‌رپرسیاره‌تی بۆ بنه‌ماله‌كه‌ی
كه به شیده‌ت پێویستییان پێ
بوو، محه‌ممه‌دی كردبوو به
خۆشه‌ویستی هه‌مووان. به هاتنه
سه‌ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی
هاورێ محه‌ممه‌د له پێوه‌ندی له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا له به‌شی نهێنی
ته‌شكیلاتی شاری مه‌هاباد ده‌ستی
به چالاكی كرد. گه‌لێك
مه‌ئمورییه‌تی دژواری ئه‌و كاتی
به دیقه‌ت و سه‌ركه‌وتووانه‌وه
به ئه‌نجام گه‌یاند. به
داخه‌وه ئه‌م نه‌وجه‌وانه
شۆرشگێره له جه‌ره‌یانی
ره‌شبگیرێكی رژیم له شاری
مه‌هاباد كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی
رژیم و ئه‌شكه‌نجه درا،
مۆقاومه‌تی كرد و نموونه‌یه‌كی
به‌رزی له وره‌ی جه‌وانێك به
ده‌سته‌وه دا كه بریاری دابوو
هه‌تا ئاخرین نه‌فه‌سه‌كانی له
پێناوی رزگاری خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش خه‌بات
بكات.سه‌رئه‌نجام ریكه‌وتی 12ی
جوزه‌ردانی ساڵی1362
جینایه‌تكارانی رژیمی ئیسلامی
هاورێ محه‌ممه‌د سه‌لیمی یان له
گه‌ڵ 58 تێكۆشه‌ری دیكه و
ئینسانی شه‌ریفی شاری مه‌هاباد
كه‌متر له‌دوومانگ دوای گیرانیان
تیرباران كرد و ته‌نانه‌ت
ته‌رمه‌كانیشیانی له
بنه‌ماله‌كانیان شارده‌وه.
یادی هاورێ محه‌ممه‌د سه‌لیمی
نه‌وجه‌وانی كرێكار و تێكۆشه‌ری
كۆڵنه‌ده‌ری ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه
بۆ هه‌میشه له دلماندا
زیندووه. |