|
به یادى هاورىَ
موحه‌مه‌دى سارى پێشمه‌رگه‌ى
شۆرشگێر و قاره‌مانى كۆمه‌ڵه
هاورىَ
موحه‌مه‌د سارى لاوێكى
زه‌حمه‌تكێشی شارى شیراز بوو كه
رژیمى سه‌ركوتگه‌رى سه‌رمایه‌دارى
ئیسلامى وه‌كوو به‌سیج وێراى
هێزه‌كانى هێنابوویه كوردستان.
ئه‌م خۆشه‌ویسته كه په‌ى به
ناوه‌رۆكى دژى ئینسانى رژیم برد
بوو به پێى نه‌قشه‌ێك كه خۆى
ئاماده‌ى كردبوو له مانگى
جۆزه‌ردانى ساڵى 1362دا له
ناوچه‌ى سه‌رده‌شت خۆى گه‌یانده
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه و
خوازیارى په‌یوه‌ست بوون به
ریزه‌كانى كۆمه‌ڵه بوو.
سه‌داقه‌ت و دڵپاكى له هه‌موو
ئاكارێكى هاورىَ
موحه‌مه‌ددا خۆى ده‌نواند،
به‌خێرایى توانى جێگاى خۆى له
ناو دڵى هاوریانى پێشمه‌رگه‌دا
بكاتوه و بىَ
به خۆشه‌ویستیان. فیداكارى له
راپه‌راندنى ئه‌ركه‌كانى و دلسۆزی
بێ ئه‌وپه‌ری بۆ هاورێیانی، ئه‌وی
كردبوو به خۆشه‌ویستی هه‌موان .
ئه‌م زه‌حمه‌تكێشه شۆرشگێره
له سه‌ره‌تاكانى كار و
هه‌ڵسورانى پێشمه‌رگانه‌دابوو كه
له جه‌ریانى خه‌ومپاره بارانى
ئاوایى كۆڵه سه‌ى ناوچه‌ى
سه‌رده‌شت كه رۆژى 12ى گه‌لاوێژى
ساڵى62 رووى دا، كه‌وته به‌ر
پریشكى خۆمپاره داگیركه‌ران و
به توندى بریندار بوو، هاورىَ
مه‌حه‌مه‌د پاش ئه‌و بریندار
بوونه چه‌ند سه‌عات ژیا،
به‌ڵام له‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا
نموونه‌ى وره‌ى به‌رزى شۆرِشگێرانه
و عه‌شق به ئامانجى رزگارى
به‌خشى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانى
له خۆ نیشان دا.
ئه‌و به هاوریانى وت یوو دڵنیا
نیم له‌وه‌ى بتوانم درێژه به
ژیان بده‌م و جارێكى تر له
چالاكى و هه‌ڵسوورانى هێزی
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌دا خۆم
ببینمه‌وه به‌داخه‌وه‌م كه
ماوه‌یه‌كى كورت له‌و ریزه‌دا
بووم و شانازى به‌وه ده‌كه‌م كه
له پێناوى ئه‌و رێبازه‌دا
گیانبه‌خت ئه‌كه‌م، هه‌ركات یادى
منتان كرد بڵێن له رێگاى رزگارى
ژێر ده‌ستان وبه‌ش مه‌ینه‌تان دا
گیانى به‌خت كرد و به رێگاى پرِ
له ئاواتی كمۆمۆنیزم دا رویشت.
به‌م جۆره بوو كه هاورىَ
موحه‌مه‌دى سارى پێشمه‌رگه‌ى
جه‌سوورى كۆمه‌ڵه به ته‌واوى
هه‌ست و هۆشیه‌وه تێكه‌ڵى
خه‌باتى جه‌وساوه‌كان ببوو
وه‌له‌م رێگادا هه‌تا فیدا كردنى
گیانى چووه پێش.
به‌درێژه‌دان به رێبازى پیرۆزى
رێز له یادى ئازیز و هه‌میشه
زیندوى ده‌گرین. |