|
به‌رز وبه‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی، هاورێ
محه‌ممه‌دی سۆڵتانی، پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٣٣ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی ساروقامێشی ناوچه‌ی چۆمی
مه‌جیدخان كه له نێوان
شاره‌كانی مه‌هاباد و بۆكان
هه‌ڵكه‌وتووه، هاورێ محه‌ممه‌د
چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و
پاشان هه‌تا وه‌رگرتنی مه‌دره‌كی
دیپلۆم له شاری بۆكان درێژه‌ی
به خوێندندا.
ژیانی سیاسی هاورێ محه‌ممه‌دی
سۆڵتانی له ده‌ورانی راپه‌رینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستیپێكرد.
پاش راپه‌رین له جه‌معیه‌تی
دیفاع له زه‌حمه‌تكێشان و مافی
خه‌ڵكی كورد له شاری بۆكان،
هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆی درێژه‌پێدا
و له عه‌رسه‌ی كار و
چالاكییه‌كانیدا، په‌یوه‌ندیه‌كی
به‌ربڵاو و سه‌میمانه‌ی له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌دا
پێكهێنا.
هه‌ر كاتێك كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
نووسراوه‌كانی جه‌معیه‌ت سه‌ردانی
كۆر و كۆمه‌ڵی زه‌حمه‌تكێشانی
ده‌كرد، زۆر سه‌میمانه و به
جدیه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیان داده‌نیشت
و له‌مه‌ر كێشه و گیر و
گرفته‌كانیان له رێنوێنیه‌كانی
ئه‌م ئازیزه كه‌ڵكیان
وه‌رده‌گرت.
پاش هێرشی سه‌راسه‌ری رژیمی
ئیسلامی له ٢٨ی گه‌لاوێژی ٥٨ و
به هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
بۆ نێو شاری بۆكان، هاورێ
محه‌ممه‌د به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو و چالاكییه سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی
درێژه‌پێدا.
جیدیه‌ت و شێلگیری له به‌ره‌وپێش
بردنی ئه‌ركه‌كانی له ریزی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه‌دا
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاورێ
محه‌ممه‌دی سۆڵتانی بوون كه ببوون
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له
خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كجار زۆر له
نێو هاورێیانیدا به‌هره‌مه‌ند
بێت.
وشیاری سیاسی و دڵسۆزیه‌كانی
به‌رانبه‌ر هاوسه‌نگه‌رانی و
به‌ده‌ربه‌ست بوون له پێناو
كاره‌كانیدا، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی
كه به‌رپرسایه‌تی سیاسی په‌لێك
له هاورێیانی به هێزی
پێشره‌ودا، پێ بسپێردرێت.
هاورێ محه‌ممه‌د نه‌ته‌نیا
فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو و
كارزانی ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه، به‌ڵكوو له هه‌مان
كاتدا كه‌سایه‌تییه‌كی جێگای بروا
و متمانه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌ی بۆكان و مه‌هاباد بوو.
بیستنی ناوی ئه‌م ئازیزه و
هه‌ڵسوكه‌وته شۆرشگێرانه‌كانی
لای هاورێیانی پێشمه‌رگه و
خه‌ڵكی ناوچه‌كه، وه‌بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك له
شه‌هامه‌ت و خۆنه‌ویستی
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌یه.
رۆژی ١٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی
هه‌تاوی له جه‌ریانی شه‌ری هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی له نزیك
شاری مه‌هاباد، پاش نه‌به‌ردێكی
قاره‌مانانه، هاورێ محه‌ممه‌دی
سۆڵتانی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌ڵه، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و سۆسیالیزمدا فیدا كرد.
به‌درێژه پێدان به رێبازی، رێز
له یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی ده‌گرین. |