|
هاوڕێ محه‌ممه‌دی زارێع ره‌مشتی،
ساڵی 1318 له ئاوایی موچش
كامیاران هاته دنیاوه.
سه‌رده‌می لاویه‌تی خۆی به
كرێكاری كردن له شاره‌كانی ئێران
تێپه‌ڕ كرد. له خه‌باتی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایییه‌كانی
كامیاران له دژی
ده‌ره‌به‌گه‌كاندا ده‌وری
كاریگه‌ری بوو. به یارمه‌تی
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ناسر ره‌مشتی
په‌یوه‌ندی به ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه كرد كه له شه‌ڕه‌كانی
دژ به جمهووری ئیسلامی‌دا گیانی
به‌خت كرد. دوای ماوه‌یه‌ك خۆشی
په‌یوه‌ندی به ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌وه كرد و وه‌ك
هه‌ڵسووڕاوێك له ناو
ئاوایییه‌كانی ناوچه‌ی كامیاراندا
له خه‌باتی و ئیعترازی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش دژ به جمهووری
ئیسلامی ده‌وری گێڕا و له
گه‌یاندنی هه‌واڵ و گوزارشی
خه‌بات و ئیعترازه‌كان و ناسین و
ناساندنی سیخور و جاسووسه‌كانی
رژیمدا ده‌وری كاریگه‌ری بوو. له
هاوینی ساڵی 62دا به‌ڕێبه‌ری ئه‌و
خه‌باتێك وه‌رآخرا كه له ئاكامی
ئه‌و خه‌باته‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه به بۆنه‌ی ناكۆكی
تایفه‌ییه‌وه چه‌كی رژیمیان
وه‌رگرتبوو یه‌ك ده‌نگ
چه‌كه‌كانیان فڕێ‌دا و به رووی
رژیمیان دادایه‌وه.
رۆژی 2/6/62 له حاڵێكدا كه
بڵاوكرێوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ
شوێنێكی دیاریكرێو ده‌برد كه‌وته
كه‌مینی هێزه‌كانی رژیم و
ده‌ستگیر كرێ و كه‌وته به‌ر
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی
زۆره‌وه به جۆرێك كه هه‌ردووك
لاق و ده‌ستیان شكاند و سه‌ریشیان
بریندار كرد و له كۆتایشدا
خنكاندیان. |