|
هاوڕێ مورته‌زا روحانی، ساڵی 1329
له یه‌كێك له ئاوایییه‌كانی
نیزیك شاری قایمشار له دایك بوو.
ساڵی 1348 له دانیشگا له‌گه‌ڵ
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو. له
خه‌بات و ئیعترازاتی ئه‌وكاتی
دانشجویان به دژی رژیمی شا زۆر
هه‌ڵسووڕاو بوو. ساڵی 53
له‌لایه‌ن ساواكه‌وه گیرا و بۆ
ماوه‌ی 2ساڵ له زینداندا بوو.
به دوای راپه‌ڕینی ساڵی 57
په‌یوه‌ندی به سازمانی
ره‌زمه‌ندگانی رێگای رزگاری چینی
كرێكاره‌وه گرت. كاك مورته‌زا
یه‌كێك له دامه‌زره‌نه‌رانی
فراكسیونی ره‌زمه‌ندگانی كۆمۆنیست
له نێو ئه‌و سازمانه‌دا بوو.
پاشان په‌یوه‌ندی به ئیتحادی
موبارزانی كۆمۆنیسته‌وه گرت.
له مانگی ئابانی ساڵی 61هاوڕێ
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری شۆڕشگێڕی
فه‌هیمه ته‌قه‌دوسی گیرا و دوای
ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له
2/5/62 له زیندانی ئه‌وین
تیرباران كرێ. |