|
به‌رز وبه‌رێزه یادی ئازیزی، هاورێ مسته‌فای فه‌رزاد،
كۆمۆنیستی شۆرشگێر و سیمای خوراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی
ره‌وتی تێكۆشان و بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكاری ئێران، گه‌لێك
شۆرشگێر و كرێكاری وشیاری له داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده
كردووه كه تووانیویانه له درێژه‌ی ژیان و هه‌ڵسوورانی
سیاسی خۆیان، ببن له سیمای ناسراوی نێو تێكۆشه‌رانی رێگای
گه‌یشتن به ئازادی و سۆسیالیزم.
هاورێ مستفه‌ی فه‌رزاد یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه ساڵی
١٣٢٥ی هه‌تاوی له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
بۆجنورد چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
ساڵی ٤٨ی هه‌تاوی، له زوب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان كه یه‌كێكه له
شوێنه گرینگه كرێكارییه‌كانی ئێرانه ده‌ستی به‌كار كرد.
له ده‌ورانی كار كردن له‌م ناوه‌نده كرێكارییه‌دا له‌گه‌ڵ
ماركسیزم و زانستی خه‌باتی چینایه‌تی ئاشنا بوو. له ماوه‌ی
شه‌ش ساڵ كار و چه‌وسانه‌وه له‌م ناوه‌نده‌دا به‌رده‌وام له
هه‌ر ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و مانگرتنێك له ریزی پێشه‌وه‌ی
خه‌باتی كرێكاراندا بوو.
ساڵی ٥٥ كاره‌كه‌ی له زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هانه‌وه
گۆاسته‌وه بۆ یه‌كێك له كارخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د و له‌م
ناوه‌نده‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵی وشیار كردنه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتر كرێكاران و پێكهێنانی یه‌ك ریزی له نێوان
هاوچینه‌كانیدا بوو.
ده‌ورانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧ و به گه‌شه سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری له ئێران، هاورێ مسته‌فای به‌رپرسی شورای كرێكارانی
كارخانه‌ی شیر، له شاری مه‌شهه‌د بوو كه به هۆی متمانه و
خۆشه‌ویستێك كه له لای كرێكاران لێی بهره‌مه‌ند بوو وه‌كوو
تێكۆشه‌رێكی نه‌سره‌وتوو كاریگه‌رییه‌كی زۆری له سه‌ر ره‌وتی
به‌ره‌وپێش چوونی ناره‌زایه‌تی و ئیعترازاتی ئه‌م ده‌ورانه‌دا
هه‌بوو.
پاش راپه‌رین و له ساڵی ٥٨دا به ریزی ئیتحادی موبارزانی
كۆمۆنیست په‌یوه‌ست بوو و له ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا
درێژه‌ی به‌كار و هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆیدا.
به پێكهێنانی كۆمیته‌ی كرێكارانی شاری مه‌شهه‌د، به‌كێك له
كرێكارانی بانفووزی ئه‌م ناوه‌نده كرێكارییه بوو. ته‌نانه‌ت
كرێكاران، گه‌لێك جار كێشه و گیروگرفتی شه‌خسی خۆیان له‌گه‌ڵ
ئه‌م ئازیزه باس ده‌كرد.
ساڵی ٦٠ و دوابه‌دوای تێك چوونی شورای كرێكاران له كارخانه‌ی
شیری مه‌شهه‌د و ده‌ستپێكردنی هێرش و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی
رژیمی ئیسلامی بۆسه‌ر كرێكاران، هاورێ مسته‌فا به ناچار به
شێوه‌ی نهێنی درێژه‌ی به‌كار و چالاكییه‌كانی خۆیدا.
شۆرشێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌وی نه‌یانتوانی سه‌ركوتی
بكه‌ن، ره‌ساڵه‌ته‌كه‌ی كه‌وته سه‌رشانی رژیمی ئیسلامی و له
یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م سه‌ركوتگه‌رییه‌دا به هه‌زاران
كه‌س له شۆرشگێران و كۆمۆنیسته‌كانی ئێرانی كرده ئامانجی
خۆی. ئه‌م شاڵاوه هاورێ مسته‌فای فه‌رزادیشی گرته‌وه.
باوه‌ر به حه‌قانییه‌تی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاران و ئامانجی
سۆسیالیزم، بنه‌ماێ راوه‌ستان و كۆڵ نه‌دانی ئه‌م ئازیزه بوو
له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازارێك كه پارێزه‌رانی
سه‌رمایه به سه‌ریدا هێنانایان، خۆراگرییه‌ك، كه زه‌بوونی و
ناره‌وا بوونی رژیمی ئیسلامی، زیاتر ئاشكرا كرد.
سه‌رئه‌نجام هاوێنی ساڵی ٦٢ له زیندانی ئه‌وینی شاری تاران،
كرێكاری وشیار و كۆمۆنیست و یه‌كێك له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری ئێران، ته‌نیا به تاوانی تێكۆشان بۆ ژیانێكی شیاوی
ئینسان، به‌ده‌ست رژیمی ئیسلامی تیرباران كرا و به ریزی گیان
به‌خت كردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست بوو.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تاهه‌تایه زیندووه. |