|
هاوڕێ مورته‌زای په‌رویزی، ساڵی
1342 له ئاوایی ئه‌لك سه‌ر به
ناوچه‌ی كامیاران له دایك بوو.
له ساڵی 56دا هه‌ڵسووڕانی سیاسی
خۆی ده‌ست پێكرد. له
خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 57 وێڕای
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری كامیاران
چالاكانه به‌شداری كرد. ساڵی 58
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی
ئاشنا بوو و وه‌ك لایه‌نگرێكی
دڵسۆزی كۆمه‌ڵه خه‌ریكی ته‌بلیغی
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و
بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌شریه و
خه‌به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو.
ساڵی 60په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه گرت. رۆژی 2/7/62 له
شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم
له ئاوایی سه‌رچه‌م له ناوچه‌ی
كامیاران به‌دیل گیرا كه به
دوای چوار رۆژدا له رێكه‌وتی
6/7/62 له زیندانی كامیاران
تیرباران كرێ. |