|
به یادی كرێكاری
شۆرِشگێرِ
و پیشمه‌رگه‌ی جه‌سوری كۆمه‌ڵه
هاورِێ
موسته‌فا سنه‌یی
هاورِێ
موسته‌فا سنه‌یی ساڵی 1341 له
ناو خێزانێكی كرێكارى و ده‌س
ته‌نگی شاری سنه چاوی به‌ژین
پشكوت ،هه‌ر له سه‌ره‌تای
لاویه‌وه شانی دایه‌ژێركاری
تاقه‌ت پروكین تا به ڵكو بتوانیت
یارمه‌تیك به‌ژیانی مه‌مره‌و
مه‌ژی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بگه ێنێت .
وه‌ك زوربه‌ی
لاوانی ئه‌وسه‌رده‌مه، هاورِێ
موسته‌فا یش له رِاپه‌رِینی
شكۆداری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران
هاته مه‌یدان و بۆ رِوخانی
نه‌زم و نیزامی چه‌وسێنه‌ری
سه‌رمایه‌داری كه رِژێمی
شا نوێنه‌ری بوو خه‌باتی كرد،
زوری نه‌خایاند كه ماهیه‌تی دژی
كریكاری و دژی ئینسانی كۆماری
ئیسلامیشی ناسی و خه‌بات له دژی
ئه‌م رِژیمه
كۆنه‌په‌رسته بوو به‌سه‌ره‌كی
ترین ئه‌ركی هاورِێ
موسته‌فا .
ماوه‌یه‌ك دوای
ئاشكرابوونی هه‌ڵسورِانی
كۆمه‌ڵه له كوردستان ،ها ورِێ
موسته‌فا وه‌ك تێكۆشه‌رێكی
هه‌ڵسورِاوی
كۆمه‌ڵه شێلگیرانه‌تر له جاران
ده‌ستی دایه تیكۆشان .
له بلاَوكردنه‌وه‌ی
چاپه‌مه‌نیه‌كان و به‌شداری له
مانگرتنی خه‌ڵكى شاری سنه له
ساڵى 1358 و ته‌بلیغی
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه
ها به‌رپاكردنی بنكه‌كانی له
شاری سنه به شداری چالاكانه‌ی
كرد .
پاش داگیر
كردنه‌وه‌ی شار له لایه‌ن
هێزه‌كانی رِژێمه‌وه،
خه‌باتی خۆی له هه‌سته‌یكى نهینی
دا به ناوی لاینگرانی شۆرِشى
خه‌ڵكی كوردستان درێژه پیدا.
به دوای
دۆزینه‌وه‌ی كاردا هاورِێ
موسته‌فا، سنه‌ی به جێ هێشت و
وه‌ك كریكارێكی وشیار و شورشگیر
كاتێك له كارخانه‌ی چایی میناباد
كاری ده‌كرد، له ته‌بلیغی ریبازى
كومه‌له و بلاَو
كردنه‌وه‌ی تویی وشیاری سیاسی له
نێو هاوچینه‌كانی خۆیدا دژ به
نیزامی سه‌رمایه‌داری وچانی
نه‌ده‌دا .
له گه‌رِانه‌وه‌ی
بۆ شاری سنه هاورِێ
موسته‌فا به ده‌ستی پاسدارانی رِژێم
ده‌سگیر و زیندانی كرا به‌لاَم
ئه‌شكه‌نجه و ئازار چۆكی
پێدانه‌دا و پاش ئازاد بونی له
زیندان له هاوینی ساڵی 61 یه‌ك
سه‌ر هاته نێو رِیزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و به‌م
شیوه‌یه خه‌باتی خۆی دژ به رِژێمی
سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی
درێژه‌دا .
له ده‌ورانى
پیشمه‌رگایه‌تیدا، ماندویى
نه‌ناسانه بۆ جێ به‌جىَ
كردنى ئه‌ركه پێ سپیردراوه‌كانى
هه‌وڵى ئه‌دا،چ
ئه‌و كاته‌ى له ناو كورِ و كۆمه‌ڵی
زه‌حمه‌تكیشانى ناوچه‌دا
داده‌نیشت و دڵسوزانه بۆ
چاره‌سه‌ر كردنى گیروگرفته‌كانیان
قۆلى هه‌ڵ ئه‌مالى، چ ئه‌و كاته‌ى
له ریزى پێشه‌وه‌ى هاوریانیدا
كۆڵه‌پشتی و بێسیمه‌كه‌ی ده‌خسته
سه‌ر شانی و بێ باكانه له ناو
جه‌رگه‌ی شوێنه داگیركراوه‌كاندا
رێگای ده‌پێوا، سیمای شاد و وره
به‌خشی هه‌رگیز له بیر
ناچێته‌وه.
له یه‌كێك له
شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌دا
كه روژى 9ى پوشپه‌رى سالى 1362
له ئاواى قالوجه رووی دا هاورێ
مسته‌فا له حالێكدا كه
سه‌ره‌راى كارى دور و دریژ هه‌ر
خه‌ریكى هه‌لسوران و ته‌ماسى بێ
سیمى بوو كه‌وته به‌ر گولله‌ى
جینایه‌تكارانى كۆمارى ئیسلامى و
گیانى ئازیزى به سه‌ركه‌وتنى
رێبازى چینه‌كه‌ى كه سۆسیالیزمه
پیشكه‌ش كرد.
په‌یگیرانه له سه‌ر رێگاى
پیروزى هاورى مۆسته‌فا سنه‌یى
به‌رده‌وامین. |