|
هاوڕێ ناسری یوسفی، ساڵی 1330 له
شاری سنه له دایك بوو. تا
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی له شاری
سنه ده‌رسی خوێند پاشان چووه
ناو ریزه‌كانی ئه‌رته‌شه‌وه. به
هه‌ڵگیرساندی ئاگری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری دژی رژیمی شا، چاوی
له ماهییه‌تی دڕندانه‌ی ئه‌رته‌ش
كرێیه‌وه و له‌و دام و ده‌زگا
سه‌ركوتگه‌ره هاته ده‌رێ.
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
له شه‌ڕی 24رۆژه‌ی شاری سنه‌دا
به‌شداری كرد. به دوای ئه‌وه‌دا
به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو. له درێژه‌ی ئه‌م
هه‌ڵسووڕانه‌یدا بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
رێكه‌وتی 2/6/62 له ئاوایی به‌س
له ناوچه‌ی سنه له شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی جمهووری
ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. |