|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندوی، هاورێ نێعمه‌تی سه‌فاحی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ نێعمه‌ت له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
سنه چاوی به‌ژین پشكوت.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
هه‌ر له‌و شاره به ئه‌نجام
گه‌یاند و هه‌ر له ده‌ورانی
تازه لاویه‌وه و له‌گه‌ڵ كار و
چه‌وساندنه‌وه ئاشنا بوو.
راپه‌رینی ساڵی ٥٧ له‌گه‌ڵ
مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا بوو وو
بیری تیژ و هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت
كردنی له پێناو ژیانی كرێكاران و
به‌شمه‌ینه‌تان سه‌ره‌نجی به‌ره
و كار و چالاكی سیاسی راكێشا.
ئه‌م ئازیزه وه‌ك هه‌زاران لاوی
دیكه رێگای تێكۆشانی له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا بینیه‌وه و
ماركسیزمی له نێو دڵی تاریكی و
نامه‌تیه‌كانی داسه‌پاو به‌سه‌ر
ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، كرد
به چرای رێگای تێكۆشانی خۆی.
هاورێ نێعمه‌تی سه‌فاحی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته مه‌یدانی كار و
هه‌ڵسوورانی ئاشكرای ته‌شكیلاتی
هه‌ڵبژارد و به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
دڵسۆزی به‌رێوه بردنی دیسیپلینی
ته‌شكیلاتی له پێناو هاورێیان و
هه‌موو ئه‌و ئه‌ر‌كانه‌ی كه به
ئه‌ستۆێ گرتبوو، بوو به هۆی
ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسایه‌تی
ته‌داروكاتی په‌لێك له
پێشمه‌رگه‌كانی بخرێته سه‌ر شان،
كه ماندویی نه‌ناسانه و به
جدیه‌ته‌وه بۆ ئه‌م كاره
تێده‌كۆشا.
له جه‌ریانی هێرشی به‌ربڵاوی
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر
ناوچه‌ی ئالان كه له گه‌ڵ
به‌رگری و قاره‌مانه‌تی
هاورێیانمان رووبه‌روو بووه‌وه،
له جیبهه‌ی شه‌ری هۆمل و له
رۆژی حه‌وته‌می شه‌ره‌كه‌دا له
كاتی په‌لامار بۆ سه‌ر
سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن،
پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر و
فیداكاری كۆمه‌ڵه، هاورێ
نێعمه‌تی سه‌فاحی به توندی
بریندار ده‌بێت و پاش ١٢ سه‌عات و
سه‌ره‌رای هه‌وڵی زۆری تیمی پزشكی
بۆ چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كه ی،
به‌داخه‌وه گیانی به‌خت ده‌كات و
به ریزی گیان به‌خت كردوانی
رێگای ئازادی و سۆسیالیزم
په‌یوه‌ست ده‌بێت.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تاهه‌تایه له
دڵمان زیندوه و رێگای
تاسه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه.
|