|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی
هاورێ نوره‌دینی فه‌زلی،
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌ڵه.
هاورێ نوره‌دینی فه‌زلی ناسراو
به به‌هرام، ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی
له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له شاری میاندواو
چاوی به ژین هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
له شاری میاندواو ته‌واو كرد و
هه‌ر له ده‌ورانی
ده‌بیرستانه‌وه ده‌ستی به
كرێكاری كرد و بناغه‌ی
وشیاریه‌یكی قووڵ له ده‌روونیدا
شكڵی گرت.
ساڵی ١٣٥٧ و پێش رووخانی شا پێی
نایه ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی
و بووبه یه‌كێك له پێشره‌وانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه‌م
ده‌وه‌ریه له شاری میاندواو.
پاش رژیمی په‌هله‌وی و هاتنه
سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی
له ئێران، په‌یوه‌ندی به
سازمانی په‌یكاره‌وه
دەکات ودەبێت
به هه‌ڵسووراوی ئه‌و رێکخراوە.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ئازیزه كه
لەباری ئایینیه‌وه به‌هایی بوون
و رژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵیان به
توندوتیژی و بێحورمه‌تی به
بیروباوه‌ریان هه‌ڵس و كه‌وتی
ده‌كرد و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی كوشت
و بریان ده‌كرا، ساڵی ١٣٥٩ بۆ
خۆشاردنه‌وه به ناچاری
ره‌وانه‌ی شاری تاران بوون. هاورێ
نوره‌دین له‌وێش له په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ سازمانی په‌یكار درێژه‌ی
به كار و چالاكییه سیاسیه‌كانی
خۆی دا.
له زستانی ٦١ هاته‌وه كوردستان
و په‌یوه‌ندنی به كۆمه‌ڵه‌وه
گرت و هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه.
سه‌داقه‌ت و رووخۆشی له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كانی
میاندواو و مه‌هاباد و بۆكان و
په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و كه
له‌گه‌ڵیان پێكیهێناوبوو، ئه‌وی
كردبوو به جێگای متمانه‌یان و
هه‌ر به‌مجۆره له ناو ریزی
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ش دا گه‌ڵێك
خوشه‌ویست بوو.
له كاری پێشمه‌رگانه‌دا
هاورێیه‌كی مونه‌زه‌م و فیداكار
بوو له چه‌ندین مه‌یدانی شه‌ر و
خۆراگری چه‌كدارانه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مە دا ئه‌وه‌ی
سه‌لماندبوو.
رۆژی ١٣ی پووشپه‌ری ١٣٦٢ له
جه‌ریانی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی له
ئاوایی "سونجاخ"ی سه‌ر به
ناوچه‌ی مه‌هاباد ، هاورێ
نوره‌دینی فه‌زلی ده‌كه‌وێته
به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له
رێگای ژیانی ئازاد و ئاسووده و
به‌رابه‌ر بۆ ئینسان فیدا ده‌كات.
یادی شۆرشگێری و فیداكارییه‌كانی
بۆ هه‌تاهه‌تایه زیندوه.
|