|
هاوڕێ عومه‌ری عه‌بدوڵڵاهی، ساڵی
1341 له ئاوایی بێژوێی ناوچه‌ی
ئالانی سه‌رده‌شت له دایك بوو،
راپه‌ڕینی ساڵی 57و به دوای
ئه‌ودا په‌ره‌گرتنی بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه له كوردستان ورده
ورده وڵامی پرسیاره‌كانی هاوڕێ
عه‌بدوڵڵایان دایه‌وه، به‌م
جۆره ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی تازه
لاوانی خه‌ڵكی كوردستان هاته ناو
مه‌یدانی خه‌بات و ساڵی 59 وه‌كوو
هه‌ڵسووڕاوێكی یه‌كیه‌تی
جووتیاران له ئاوایی بێژوێ
سه‌ره‌تای نیزیك بوونه‌وه‌ی به
كۆمه‌ڵه و خه‌باتی چینایه‌تی
ده‌ستی پێكرد. ساڵی 62په‌یوه‌ندی
به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
رۆژی 25ره‌زبه‌ری ساڵی
62هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامی
هێرشیان هێنایه سه‌ر ناوچه‌ی
ئالانی سه‌رده‌شت و هاوڕێ عومه‌ر
له ریزی به‌رنگاری و مقاومه‌تی
دژ به‌م رژیمه‌دا بوو كه له
كاتێكدا فه‌رمانده‌هی به‌شێك له
شه‌ڕه‌كه‌ی به ئه‌ستۆوه بوو.
رێكه‌وتی 27/7/62 گیانی به‌خت
كرد. |