|
به‌رز
و به‌رێز بێت یادى ئازیزى هاورىَ
عومه‌رى ئه‌مین پوور كۆمۆنیستى
شۆرشگێر و سیماى ناسراوى نێو
زیندانه‌كانى ج ا
هاورىَ
عومه‌ر له زومره‌ى ئه‌و
زه‌حمه‌تكێشه كۆمۆنیستانه بوو
كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵ خه‌باتى
ماندووى نه‌ناسانه له پێناو
رزگارى چه‌وساوه‌كان و له ناو
سیاچاڵه‌كانى رژیمى ئیسلامى دا،
به فیداكارى و له خۆ بردووى،
به جه‌ساره‌ت و وره‌ى
شۆرشگێرانه‌ى، ئیمان و باوه‌رى
قوڵى خۆى به كۆمۆنیزم و ئازادى
ئینسانه‌كان نیشان دا‌و شانازى
دیفاع له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندى
چینى كرێكارى، به ژبانى هه‌تا
سه‌رى خۆى به‌خشى.
هاورىَ
عومه‌رى ئه‌مین پوور ناسراو به
ئاسۆ ساڵى 1334ى هه‌تاوى له
ئاویى وه‌ته‌میش سه‌ر به ناوچه‌ى
مه‌هاباد و له كۆشى
بنه‌ماڵه‌یه‌كى جوتیاردا له دایك
بوو.
هه‌تا دووه‌مى ده‌بیرستان له
شارى بۆكان ده‌رسى خوێند، به‌ڵام
به هۆى ده‌سته‌نگى بنه‌ماڵه‌كى
ده‌ستى له خوێندن هه‌ڵگرت
وگه‌رایه‌وه بۆ ئاوایى وه‌ته‌میش
و وێراى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستاى
دایه كارى وه‌رزێًرى.
له ته‌مه‌نى تازه لاویى دا
هه‌ستى دژى ده‌ره‌به‌گایه‌تى له
ده‌روونى دا سه‌ى هه‌ڵدا و
به‌شێوه‌ى جۆراو جۆر له گه‌ڵیان
تێك هه‌ڵچوو، به گژ به‌كرىَ
گیراوانى پاسگا ده‌چوو وه دیفاعى
له مافه‌كانى خه‌ڵكى
زه‌حمه‌تكێشى ئاویه‌كه‌یان
ده‌كرد.
هه‌ژارى و بىَ
ده‌سه‌ڵاتى و كار و ره‌نج و
كوێره‌وه‌رى ده‌یان و سه‌دان
هه‌زار بنه‌ماڵه‌ى كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێش، ریشه‌ى رقێكى قوڵى
له دڵى هاورىَ
عومه‌ر داكوتا و بوو به هه‌وێنى
ده‌ست پێ كردنى هه‌ڵسوورانى
كۆمۆنیستى و شۆرشگێرانه‌ى بۆ
لابردنى
ئه‌م نیزامه‌و دامه‌زراندنى
حكومه‌تى چه‌وساوه‌كان.
چه‌ند ساڵ پێش راپه‌رینى 57 بوو
به كارمه‌ندى ئیداره‌ى بیمه له
شارى مه‌هاباد.
له گه‌ڵ ده‌س پێ كردنى شه‌پۆلى
خرۆشانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى ئێران
له دژى رژیمى شا هاورىَ
عومه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شان
به شانى ئه‌و خه‌ڵكه له
زۆربه‌ى خه‌بات و خۆپیشانه‌كاندا
به‌شدارى كرد.
له راپه‌رینه سه‌نگه‌رێكى
گه‌وره‌ى سه‌رمایه‌داران
به‌ده‌ستى كۆمه‌ڵانى چه‌وساوه
فه‌تح كرا، كه ئه‌م رووداوه
باوه‌رى ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ى
به‌هێزى خه‌باتكارانه و
یه‌كگرتوانه‌ى خه‌ڵًكى
زه‌حمه‌تكێش زیاتر كرده‌وه.
كاتێك ج ا هاته سه‌ر كار و
دژایه‌تى ئاشكراى خۆى له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵانىكرێكار و زه‌حه‌مه‌تكێش
ده‌رخست، هاورىَ
عومه‌ر هه‌ر به‌و باوه‌ره
قایمه‌وه پێ نایه ئه‌م
مه‌یدانه‌ش و تێده‌كۆشا ناوه‌رۆكى
رژیم بۆ كرێكاران له قاو بدا و
رێگاى رزگاریان پێ نیشان بدات.
له دامه‌زراندنى یه‌كیه‌تى
جوتیارانى وه‌ته‌میش له ساڵى 58
نه‌قشێكى به‌رچاوى بوو.
به ئاشكرا بوونى هه‌ڵسوورانى
كۆمه‌ڵه له مه‌هاباد پێوه‌ندى
به بنكه‌كانى كۆمه‌ڵه له‌و
شاره گرت و درێژه‌ى خه‌باتى
شۆرشگێرانه‌ى به كۆمه‌ڵه‌وه گرىَ
دا.
پاش داگیر كردنى كوردستان به
ده‌ست هێزه‌كانى رژیمى ئیسلامى
هاورىَ
عومه‌ر له به‌شى نهێنى شارى
مه‌هاباد سازماندرا،
سه‌ره‌راى هه‌ڵسوورانى له شارى
مه‌هاباد پێوه‌ندى ته‌شكیلاتى له
گه‌ڵ هاوریانى تر له به‌شى نهێنى
شاره‌كانى بۆكان و تاران بوو.
كارى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى
نه‌شریاتى كۆمه‌ڵه له شارى
بۆكان به ئه‌ستۆى ئه‌م ئازیزه
بوو.
له كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى ماڵى
و گه‌یاندنى به هێزى پێشمه‌رگه
هه‌ڵسووراوانه تىَ
ده‌كۆشا.
له زۆربه‌ى شه‌رِه‌كانى
هاوریانى گوردانى 24 مه‌هاباد له
ناو شاردا به‌شدار بوو وه‌شان به
شانى هاوریانى، شه‌وانه
یارمه‌تى و خواردنى پێ
ده‌گه‌یاندن و بۆ هه‌موو جۆره
كاریًَكى
ته‌شكیلاتى ئاماده بوو.
هاورىَ
عومه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانى
رژیمه‌وه شناسایى، ده‌ستگیر و
پاشان ره‌وانه‌ى زیندان ده‌كرىَ،
له زیندان كه‌وته به‌ر
دره‌ندانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه و
ئازاره‌وه، به ده‌یان جار له
ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بىَ
هۆش بوو به‌ڵام زۆر قاره‌مانانه
هه‌موو رازوو نهێنیه‌كانى
ته‌شكیلاتى پاراست و سه‌ره‌نجام
سه‌ربه‌رزانه له خه‌رمانانى
ساڵى 1362 هاورى له گه‌ڵ 45
شۆرشگێرى تر له زیندانى ورمىَ
ئیعدام كرا و چووه ریزى گیان
به‌خت كردووانى رێبازى ئازادى و
سۆسیالیزم.
یادى هاورىَ
عومه‌رى ئه‌مین پوور ناسراو به
ئاسۆ به‌رێزه و رێگاى پرِ
رێبواره. |