|
به یادى پێشمه‌رگه‌ى شۆرشگێر و
جه‌نگاوه‌رى كۆمه‌ڵه هاورێ
عومه‌رى خزرى
هاورێ عومه‌ر ساڵی 1338 له ئاواى
كانى سه‌وزه‌ى به‌شی
فه‌یزوڵابه‌گى بۆكان چاوى به ژین
هه‌ڵێنا وه هه‌ر له سه‌ره‌تاى
لاوى دا وه‌ك هه‌ر رِۆله
هه‌ژارێك خه‌ریكى كارى سه‌خت و
تاقه‌ت پروكێن بوو.
ته‌مه‌نى ئه‌م خۆشه‌ویسته 14
ساڵ بوو كه بۆ كرێكارى رِه‌وانه‌ى
شاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان
كرا‌و له شیركه‌ته‌كان دا ده‌ستى
دایه كرێكارى، هه‌ر له‌و
ده‌مه‌وه ئه‌م پرسیاره‌ى لا
دروست بوو كه چۆن كرێكاران شه‌و
و رۆژ ئاره‌ق ده‌رێژن و هه‌موو
پێداویستیه‌كانى جیهان به‌رهه‌م
دێنن به‌ڵام خۆیان خاوه‌نى هیچ
شتێك نین و به‌رهه‌مى كار و رِه‌نجیان
ده‌چێته گیرفانى تاقمێك خوێن مژ
و سه‌رمایه‌دار .
له رِاپه‌رِینى
شكۆدارى جه‌ماوه‌ری ساڵی 1357
هاورِێ
عومه‌ر وه‌ك ئینسانێكى مافخواز و
به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب بۆ رِووخانى
نیزامى چه‌وسێنه‌رى په‌هله‌وى وه
بۆ دامه‌زراندنى دونیایه‌كى به
دوور له سته‌م و چه‌وسانه‌وه
له ریزى میلیۆنى خه‌ڵك دا
به‌شدارى چالاكانه‌ى كرد.
ساڵی 1358 هاورِێ
عومه‌ر له شاری ئه‌هواز كارى
ده‌كرد و له ته‌بلیغ دژ به
رژیمى تازه به ده‌سه‌ڵات
گێشتووى ج ا و وشیاره كردنه‌وه
هاورێیانى كرێكارى تێده‌كۆشا.
ساڵی 1359 هاته ناو ریزى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه و لێبرِاوانه‌تر
له جاران ده‌ستى دایه خه‌باتى
شۆرشگێرِانه،
له ماوه‌ى پێشمه‌رگایه‌تى دا
جارێك له به‌ر ده‌ست ته‌نگى و
هه‌ژارى بنه‌ماڵه‌كه‌ى و رێنوێنى
ته‌شكیلات ده‌ستى به كار كرد و
به‌م شێوه یارمه‌تى
بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌كرد.
دواى ماوه‌یه‌ك دیسان هاته ناو
ریزى هاورێیانى كۆمه‌ڵه و
هه‌ڵسوورِاوانه
درێژه‌ى به خه‌باتى پێشمه‌رگانه
دا، هاورێ به هۆی خسووسیاتى
شۆرشگێرِانه‌وه
له نێو هاورێیان و زه‌حمه‌تكێشان
دا جێگاى باوه‌رِ
و خۆشه‌وێست بوو.
له كارووبارى نیزامیش دا
كه‌سێكى توانا‌و زیره‌ك بوو له
شه‌رِه‌كانى
شاره‌كانى مهاباد و بۆكان و
هه‌روه‌ها شه‌رِه‌كانى
سه‌دراباد و ئاخته‌ته‌ر چالاكانه
به‌شدارى كرد و فیداكارى له خۆ
نواند، هاورێ عومه‌ر له جه‌ریانى
پێشمه‌رگایه‌تى دا دووجار بریندار
بوو كه له دواى سارێژ
بوونه‌وه‌ى برینه‌كانى به
وره‌یه‌كى به‌رزتره‌وه ئه‌گه‌رِایه‌وه
ناو ریزى هاورێیانى، له‌گه‌ڵ
خه‌ڵك دا كه‌سێكى رِوخۆش
و سه‌میمى بوو له كارى ته‌رویجیش
دا له نێو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان هه‌ڵسوورِاو
بوو.
ئاخرین مه‌یدانى قاره‌مانه‌تى
هاورىَ
عومه‌ر شه‌رِی
حه‌ماسی و دلێرانه‌ى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه له دژی
هێزه‌كانى ج ا له به‌رزایه‌كانى
ده‌ورووبه‌رى ئاوای (ده‌روێش
ئاڵی) له به‌شی فه‌یزوڵابه‌گى
بۆكان بوو كه رۆژی 1ى خه‌رمانانى
ساڵی 1362 رِووى
دا، له‌م شه‌رِه‌دا
هاورێ عومه‌رى خزرى له كاتى
هه‌ڵمه‌ت بردن بۆ سه‌ر
سه‌نگه‌ره‌كانى دوژمن كه‌وته
به‌ر گوله‌ى پاسدارانى رژیم و
گیانى كرده فیدای به‌دى هاتنى
دونیایه‌كى ئازاد و به‌رابه‌ر.
یادى به‌رێزه و رێگاى پرِ
رێبواره. |