|
به یادی هاوری عۆمه‌ری بناوچان
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیر و
جه‌نگاوه‌ری كۆمه‌ڵه
رۆژی ٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٦٢
زه‌حمه‌تكێشانی ئاوایه‌كانی
خاڵه‌وازی،بناوچان، ئاوباره و
عه‌زیزئاوای ناوچه‌ی دیوانده‌ره
له گه‌ڵ هاوڕیانی پێشمه‌رگه‌ی
گوردانی كاوه و نوێنه‌رانی
چه‌ندین ئاوای دیكه، له‌سه‌ر
گڵكوی پێشمه‌رگه‌ی گیانبازی
كومه‌ڵه، كومونیستی جه‌وان،
هاوڕی عۆمه‌ری بناوچان كۆ
بوونه‌وه تا په‌یمانی ڕاوه‌ستاوی
خویان له سه‌ر ریبازی خه‌بات بۆ
وه‌دیهاتنی كومه‌ڵگایكی ئازاد و
به‌رابه‌ر دوو باره كه‌نه‌وه.
ئه‌م لاوه شوڕشگیره، كاتیك كه
له مه‌دره‌سه ده‌رسی ئه‌خوێند
له گه‌ڵ موعه‌لێمی تیكوشه‌ر و
كومونیست،هاوڕی گیانبه‌خت
كردوومان عومه‌ری فه‌یزی ئاشنا
بوو،وه به هوی ئاموژگاریه‌كانی
هاوڕی عومه‌ر له گه‌ڵ مه‌سائێلی
سیاسی و كاری شوڕشگێرانه و، بیر
و باوه‌ڕی ڕزگاری به‌خشی چینی
كرێكار ئاشنا بوو وه خوشه‌ویستی
رێبازی كۆمه‌ڵه له دڵیدا شكڵی
گرت.
ساڵی ١٣٦١ هاوری عومه‌ر ماوه‌ێك
پێشمه‌رگایه‌تی كرد، به‌ڵام به
هوی هه‌ژاری خانه‌واده‌كه‌ی و
هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ ته‌شكیلات
ریزی هاوریانی به جێ هێشت و
چووه شاری تاران و له‌وێ ده‌ستی
به كریكاری كرد.
هاوكات له گه‌ڵ كریكاری و
دۆزینه‌وه‌ی پاروه نانێك بۆ
بژێوی خوی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی،له
نێو كۆمه‌ڵانی كرێكاردا سه‌باره‌ت
به جنایه‌ته‌كانی ڕژێم و
حه‌قانیه‌تی شۆڕشی كوردستان
ته‌بلیغی ده‌كرد و وه‌ك
تێكۆشه‌رێكی هه‌ڵسوڕاوی كۆمه‌ڵه،
بۆ له قاودانی ماهیه‌تی
چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری
هه‌ولی ئه‌دا.
سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٣٦٢
سه‌رله‌نوێ هاته‌وه ڕیزی
سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی
خۆی له‌م سه‌نگه‌ره پته‌وه‌دا
درێژه‌پێدا .
له‌درێژی ئه‌م ڕه‌وته‌دا
له‌زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ناوچه‌ی
دیوانده‌ره هه‌ڵسوڕاوانه به
شداریكرد ، به‌تایبه‌ت له
شه‌ڕه‌گه‌وره‌كانی هاوینی
ئه‌وساڵه‌دا بێ وچان و گه‌رم وگوڕ
ده‌وری نواند .
له‌م ده‌وره‌یه‌دا به هۆی لێزانی
و هه‌ڵسوراوی كرا به مه‌سئولی
ته‌داروكاتی ده‌سته.
ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی
١٣٦٢ له عه‌مه‌لیاتی كه‌مین
نانه‌وه له نزیك ئاوای بس ی
ناوجه‌ی دیوانده‌ره هاوڕێ
خۆشه‌ویست و كۆمۆنیستمان عومه‌ری
بناوجان كه‌وته به‌ر گوله‌ی
به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی و
گیانی كرده فیدای به‌سه‌ركه‌وتن
گه‌یاندنی شۆڕشی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان .
به‌درێژه‌دان به‌ڕێگای پیرۆزی
هاوڕێ عومه‌ر ڕێز له‌یادی ئازیز‌و
هه‌میشه زیندوی ده‌گرین |