|
به‌یادی هاوڕێ عوسمان شه‌ریفیان
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری جه‌سوری
كۆمه‌ڵه
هاوڕێ عوسمان شه‌ریفیان ساڵی
١٣٣٢له بنه‌ماڵه‌یكی زه‌حمه‌تكێش
له ئاوای "سوةنج"ی
ناوچه‌ی سه‌قز له دایك بوو،
دیپلۆمی له شاری سه‌قز وه‌رگرت و
بۆ درێژی خوێندن چووه سنه و
فه‌وقی دیپلۆمی له‌و شاره
وه‌رگرت ، پاشان گڕایه‌وه شاری
سه‌قزو وه‌ك موعلیمێكی تێكۆشه‌ر،
كاری په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی
شۆڕشگێڕانه ی به‌ریه‌وه ده‌برد
.
هاوڕێ عوسمانیش وه‌ك زۆربه‌ی
خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئه‌و
سه‌رده‌مه ، به ده‌ربڕینی
ئیعتیراز و به شداری گه‌رم و گوڕ
له خۆپیشاندانه‌كانی دژبه ڕژێمی
په‌هله‌وی له ساڵی ١٣٥٧دا له
ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه‌دا ده‌وری
نواند .
كاتی هاتنه سه‌ركاری ڕژێمی
تازه‌ش ده‌یزانی كه ئه‌مه نه‌ك
سه‌مه‌ری خه‌باتی خه‌ڵك نیه
،به‌ڵكو ده‌بێ له دیفاع له شۆڕش
دا به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ بكرێ
،بۆیه خه‌باتی خۆی به
جه‌معیه‌تی دیفاع له
زه‌حمه‌تكێشان و حقوقی گه‌لی كورد
له سه‌قز گریدا، له‌ویه‌و بووبه
هه‌لسوراوی كۆمه‌ڵه‌و
ڕێبازه‌كه‌ی.
هاوڕێ عوسمان له نێو كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك دا به‌تایبه‌ت له نێو
خوێندكاران‌دا موبه‌لغیكی
هه‌ڵسوڕاوی ڕێبازی شۆڕش بوو ،
به‌هۆی نیشاندانی سه‌داقه‌ت و
سه‌میمیه‌تی ده‌رحه‌ق به
جه‌ماوه‌ر ، له خۆشه‌ویستیكی
تایبه‌تی به‌هره‌مه‌ند بوو.
ئه‌م خۆشه‌ویسته به‌هاری ساڵی ٦٢
له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی
ڕژێمه‌وه شناسایی كرا.
بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی و
هاوڕیانی و به بڕیاری ته‌شكیلات
،سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ١٣٦٢ له
شار هاته ده‌ر و له‌ڕیزی
هاوڕیانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
خه‌باتی خۆی له دژی ڕژێمی
جنایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی
درێژه پێدا.
هاوڕێ عوسمان كه خۆی خاراوی
كوره‌ی خه‌باتی نه‌هێنی و
شۆڕشگێڕانه بوو، وه له هه‌مان
حاڵ‌دا موعه‌لمێكی دڵسۆز‌و سیمایكی
خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری بوو، له
ڕیزی هاوڕیانی پێشمه‌رگه‌ش دا
خێرا جێگای خۆی كرده‌وه و بووبه
كۆڵه‌كه‌یكی مه‌حكه‌می نێو
هاوڕییانی.
سه‌ر ئه‌نجام پێشمه‌رگه‌ی جه‌سورو
فیداكاری كۆمه‌ڵه ،هاوڕێ عوسمانی
شه‌ریفیان له شه‌ڕی گه‌وره و
حه‌ماسی گه‌وركی سه‌قز له
جه‌بهه‌ی كونده‌لان ، كه
ڕێكه‌وتی ١٣ تا١٥ ی خه‌رمانانی
ساڵی ١٣٦٢ ڕویدا ،به‌و په‌ڕی
عه‌شق به ڕزگاری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان شه‌ڕی كرد و
به‌داخه‌وه كه‌وته به‌ر گوله‌ی
هێزه سه‌ر كوتگه‌ره‌كانی ڕژێمی
ئیسلامی و گیانی كرده فیدای به
دیهاتنی دونیایكی ئازاد‌و
به‌رابه‌ر .
ریگای پیروزی هاوری عوسمان پڕه
له ریبواری ماندوی نه‌ناس. |