|
هاوڕێ پوورانی جه‌م پوور، ساڵی
1332له شاری تاران هاته
دنیاوه. له سه‌رده‌می شادا له
هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوو و له وڵاتانی ئاڵمان و
ئوتریش‌دا له ریزی خوێندكارانی
ئێرانی‌دا هه‌ڵسووڕانی سیاسی
نواند. دوای شۆڕشی 57 گه‌ڕایه‌وه
ئێران و به هه‌ڵسووڕانی سیاسی
خۆی له كارخانه‌ی "داروپه‌خش"
درێژه‌یدا و له‌گه‌ڵ كوڕێكی
كرێكاری له‌و كارخانه‌یه‌دا
په‌یوه‌ندی گرت. وه‌ك كرێكارێكی
تێكۆشه‌ر و لێزان و زانا له ناو
كرێكاراندا ناسرابوو. دوای
ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی گرت به
گرووهی ئارمانی چینی كرێكار و
هه‌ڵسووڕانی خۆی به‌و
رێكخراوه‌یه گرآدا. دوای
كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه له
به‌هاری ساڵی 60 ئه‌م گرووهه
له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
تێكه‌ڵ بوون و ئه‌م هاوڕێیه له
به‌شی كرێكاری ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه له شاری تاران و له‌ناو
كرێكاراندا درێژه‌ی به
هه‌ڵسووڕانی خۆیدا.
پاییزی ساڵی 61 له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی رژیمی جمهووری
ئیسلامییه‌وه له تاران ده‌ستگیر
كرێ‌و كه‌وته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و
ئازارێكی له تاقه‌ت به‌ده‌ر.
رێكه‌وتی 22/4/62 له زیندانی
ئه‌وین له تاران تیرباران كرێ.
|