|
به‌رزو به‌رێزه یادی هاوری قادری
به‌هرامی، شۆرشگێری خۆشه‌ویستی
نێو زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كانی
جنوبی كوردستان و یه‌كێك له
فه‌رمانده كارزان و
فیداكاره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له
به گیانبه‌خت كردنی هاوری قادری
به‌هرامی ریزه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و كومه‌له،
یه‌كێك له هه‌لسووراوترین و
دلسۆزترین كادره‌كانی خۆی له
ده‌ست دا كه ماندووئی نه‌ناسی،
سه‌داقه‌ت و خۆش رووئی و
به‌رده‌وام بوون له كاری
ئاگاهگه‌رانه شه‌هامه‌ت و
جه‌نگاوه‌ری له مه‌یدانه‌كانی
شه‌ر دا له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ئه‌م خۆشه‌ویسته بوو.
زه‌حمه‌تكێشانێك كه ئه‌م
خۆشه‌ویسته‌یان ته‌نانه‌ت بۆ
جارێك دیتبێت و له‌گه‌ڵیا
رووبه‌روو بوبێتنه‌وه، له به‌ر
سه‌میمیه‌ت و دلسۆزیه‌ك كه هه‌ر
له یه‌كه‌مین دیدار دا لێ به‌دی
ده‌كرا ئه‌ویان به ئه‌ندامی
بنه‌ماله‌ی خۆیان ده‌زانی و له
كانگاێ دڵیانه‌وه خۆشێان
ده‌ویست.
هاوری قادری به‌هرامی سالی
١٣٣٥ی
هه‌تاوی له ئاوائی "قه‌لاَریانه"ی
ناوچه‌ی دیوانده‌ره چاوی به ژین
هه‌لێنا.
خوێندنی هه‌تا ئاستی ده‌بیرستان
درێژه پێدا و له ده‌ورانی
راپه‌رینی خه‌لكی ئیران له دژی
ده‌سه‌لاتی رژیمی په‌هله‌وی،
یه‌كێك له چالاكانی مه‌یدانی
خۆپیشاندانی ئه‌م ده‌ورانه بوو
كه له گرتنی پاسگای ژاندرمه‌ری
رژیم به ده‌ست جه‌ماوه‌ری خه‌لك
به‌شداریه‌كی به‌ر چاوی هه‌بوو.
به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی
ئیسلامی و هێرشی هێزه
نیزامیه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌لكی
كوردستان، هاته ریزی خۆراگری و
ماف خوازی به‌شمه‌ینه‌تان و
چه‌وساوه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و
چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كومه‌له‌ی
به ده‌سته‌وه گرت.
وریائی و دلسۆزی به‌رانبه‌ر به
هاوریانی و تێكه‌لاو بوونی
له‌گه‌ل زه‌حمه‌تكێشان، گوێ گرتن
له ده‌ردی دڵیان و هه‌وڵی
سه‌میمانه‌ی هاوری قادر بۆ
رینوێنی و هه‌نگاوی به كرده‌وه
بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گیر و
گرفته‌كانیان، سیمایه‌كی
خۆشه‌ویست و ئازیزی پێ به‌خشی بوو
كه هیوا به دوا رۆژی
سه‌ركه‌وتنی له سه‌خت ترین هه‌ل
و مه‌رجه‌كان دا له به‌ر چاو وون
نه‌ده‌بوو.
ئاماده بوون بۆ به‌رێوه بردنی
هه‌موو مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی و لێهاتوئی له كار و
باری نیزامی و بیرمه‌ندی له
مه‌یدانی كاری نیزامی و
ئاشنایه‌تی ئه‌م ئازیزه له‌گه‌ل
ناوچه‌ی هه‌لسوورانی، ببوو به
هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌سئوولیه‌تی
نیزامی ناوچه‌ی دیوانده‌ره،
بگرێته ئه‌ستۆ.
حوزوور و به‌رێوه بردنی
عه‌مه‌لیاتی نیزامی هاوریانی
پێشمه‌رگه له شاری دیوانده‌ره
له حالێك دا به هه‌زاران
چه‌كداری رژیم له شار و
ده‌وروبه‌ری بۆ پاراستنی
ده‌سه‌لاتی ره‌شی رژیمی ئیسلامی
دانرابوون، هه‌تا دارشتن و
به‌رێوه بردنی ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی نیزامی دیكه له
گرتنی پایه‌گا و مه‌قه‌ره‌كانی
رژیمه‌وه هه‌تا چه‌ندین خوراگری
و عه‌مه‌لیاتی نیزامی هاوریانمان
كه ئه‌م خۆشه‌ویسته به كارزانی
و لێهاتوئیه‌وه مه‌سئوولیه‌تیانی
وه ئه‌ستۆ بوو، گه‌لێك
قاره‌مانه‌تی، حه‌ماسه، فیداكاری
و سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له، له مه‌یدانه‌كانی
خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م ئازیزه‌ن.
هاورێ قادر به‌هرامی سالی ٦١ بوو
به ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره.
ئاخرین مه‌سئولیه‌تی ئه‌م ئازیزه
له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له
دا فه‌رمانده‌ی گوردانی چیا بوو
كه به كارزانی و هه‌ست به
به‌رپرسایه‌تیه‌وه به‌ریوه‌ی
برد.
رێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢
هێزێكی زۆر له به كرێگیراوانی
رژیمی ئیسلامی له ئاوائی "كانی
چه‌رموو" به مه‌به‌ستی زه‌ربه
لێدان له هاوریانمان گه‌ماروی
ئاوائی ئه‌ده‌ن، كه هاوریانی
پێشمه‌رگه له ژێر فه‌رماندیی
ئه‌م خۆشه‌ویسته، قاره‌مانانه
به‌رنگاری دوژمن ده‌بنه‌وه و پاش
١٢ ساعه‌ت خوراگری و شه‌ر، شكست
به هێزه‌كانی رژیم دێنن. به‌لام
له‌م شه‌ردا، به داخه‌وه
فه‌رمانده‌ی جه‌سوور و كارزانی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
سیمای ناسروای زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌كانی جنوبی كوردستان، گیانی
له رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا
فیدا ده‌كات.
یادی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان
دا زیندووه. |