|
هاوڕێ قادری كاكه ساڵی 1341 له
ئاوایی ئاخجه‌یوانی بۆكان له
دایك بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای
لاوییه‌وه له كوره‌ی ره‌نج و
چه‌وسانه‌وه‌دا قالڕ درابوو.
چه‌وساندنه‌وه‌ی به توندترین
شێوه له كووره‌خانه‌كان
ته‌جره‌به كرد. له ساڵه‌كانی
56و57 له‌گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی
ئاشنا بوو. به‌دوای روخانی رژیمی
شا و هاتنه سه‌ركاری رژیمی
جمهووری ئیسلامی، بوو به
لایه‌نگری كۆمه‌ڵه. ساڵی 1359
په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه گرت. به‌هاری ساڵی62
بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه.
هاوینی ساڵی 62 وه‌ك مه‌سئوولی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دیاری كرێ. رێكه‌وتی
3/8/62 له شه‌ڕێكی
قاره‌مانانه‌ی، جاده‌ی برادۆست
سه‌ڵماس له ئاوایه‌ك به‌ناوی
ئومه‌ر ئاباد گیانی به‌خت كرد. |