|
به یادی هاورێ
ره‌حیمی
مه‌حمودی ناسراو به قاسم پێشمه‌رگه‌ی كارزان و شورشگیری
كۆمه‌ڵه
هاورێ
رحیمی
مه‌حمودی ناسراو به قاسم، رۆله‌ی
خێزانێكی هه‌ژاری شاری بناوی ئازه‌ربایجان بوو كه ساڵی 1339
چاوی به‌ژین هه‌ڵهێنا.
خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی
هاوری
ره‌حیم له
جه‌ره‌یانی راپه‌رینی
ساڵی 1357 له دژی رژێمی
شاوه ده‌ستی پێكرد، له شاره‌كانی بنا‌و و ته‌ورێز په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه دامه‌زراند. دوای روخانی رژیمی
شا تێكۆشانی سیاسی خۆی له پێناوی درێژه‌دان به شۆرشی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌دا چر و پر
تر كرد. له‌م ده‌وره‌یه‌دا له لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیسی رژیمی
ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر كرا و بۆ ماوه‌ی سال و نیوێك له
سیاچاله‌كانی رژیمدا ئه‌شكه‌نجه درا و ره‌نجی برد و
مۆقاومه‌تی كرد. هه‌ر له زیندان دا بوو كه فرسه‌تێكی بۆ
هه‌ڵكه‌وت و گه‌لێك زیره‌كانه كه‌ڵكی لێ وه‌رگرت و توانی خۆی
ده‌رباز بكات. هاورێ ره‌حیم به یارمه‌تی ته‌شكیلاتی شاری سنه
خۆی گه‌یانده ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و رێزی لێ
گیرا و وه‌كوو پێشمه‌رگه درێژه‌ی به هه‌ڵسوورانی خۆی دا.
پاش ماوه‌یكی كورت
و ده‌ركه‌وتنی ئیستیعداد و تواناكانی، هاورێ
ره‌حیم وه‌ك
مه‌سئولی سیاسی ده‌سته‌یك له هاوریانی
سازماندرا كه به لێهاتوویی ئه‌و ئه‌ركه‌ی خۆی به‌رێوه برد.
هاورێ
ره‌حیم به
هۆی كردار و ئامانج و ئه‌خلاقی كۆمۆنیستییه‌وه په‌یوه‌ندی
قۆڵی سه‌میمانه‌ی له گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دا
وه‌ك یار و یاوه‌رێكی ده‌ڵسۆز و خۆشه‌ویستیان به‌رقه‌رار
ده‌كرد. بۆ هه‌موو مه‌ئموریه‌تێك ده‌س پێشخه‌ر و داوته‌له‌ب
بوو.
رۆژی
9 ی پوشپه‌ری
ساڵی 1362 ئاوای قاوجه‌ی ناوچه‌ی دیوانده‌ره شاهیدی خوڵقاندنی
حه‌ماسه‌یه‌كی تری پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به
هێزه‌كانی رژیمی
كۆماری ئیسلامی بوو .
له‌و رۆژه‌دا
دوژمن له سه‌قز و دیوانده‌ره و تیكاپ و بیجاره‌وه
هێزێكى زۆری كه به چه‌كی قورس ته‌یار بوون هێنایه ئه‌و
ناوچه‌یه. له شه‌رێكی سه‌خت و ده‌سته‌و یه‌خه ده‌ستی پێكرد.
له‌و شه‌ره‌دا كه 13 سه‌عاتی خایاند و دوژمن شكستی خوارد،
به‌ڵام به داخه‌وه رۆڵه‌ى
خۆشه‌ویست و پیشره‌وی
زه‌حمه‌تكێشان، پیشمه‌رگه‌ی دلێر و شۆرشگێری
كۆمه‌ڵه، هاورێ
ره‌حیم
مه‌حمودی ناسراو به قاسم به‌و په‌رِی
ئیمان به رزگاری
كرێكاران و وه‌دی هاتنی دونیایه‌كی ئازاد و یه‌كسان گیانى
فیدا كرد‌و دریژه‌دان به ریبازه پیروزه‌كه‌ى به
هاوسه‌نگه‌رانى سپارد.
به خه‌باتی بێ وچان له درێژه‌ی رێگای ئه‌و ئازیزه یادی
ده‌كه‌ینه‌وه و رێز بۆ له‌خۆ بوردوویی و فیداركاری خۆی و خۆراگری
بنه‌ماله‌ی ئازیزی داده‌نین. |