|
به‌رز و به‌ڕێزبێ یادی دوو تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه، هاوڕێیان
خالیدی باپیری و باوكی حاجی ڕه‌سوڵی باپیری
یادی هاوڕێ خالیدی باپیری و باوكی شۆڕشگێڕی حاجی ڕه‌سوڵی
باپیری دوو هه‌لسوراوی دڵسۆز و تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه بۆ هه‌میشه
له ناو دڵی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له نزیكه‌وه
ده‌یانناسن زیندوه و له بیر ناچێته‌وه .
هاوڕێ خالید و حاجی ڕه‌سوڵی باپیری خه‌ڵكی ئاوای (ئاخ جێوان )
ی به‌شی (ئاڵه شین ) ی ناوچه‌ی بۆكان بوون .
ئه‌م باوك وكوڕه شۆڕشگێڕه هه‌رله سه‌رده‌می ده‌ست پی كردنی
هه‌ڵسوڕانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی بۆكان و ئاوای (ئاخ جێوان )
هاوكاری نزیك و گه‌رم و گوڕی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان
ده‌كرد و له ئاكام دا هه‌ردوكیان بوون به لاینگری كۆمه‌ڵه
له مه‌نتقه‌دا .
به‌تایبه‌ت هاوڕێ خالد په‌یوه‌ند و ڕابته‌ی قایمتری له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلات دامه‌زراند و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به‌ره‌و
پێش برد .
زه‌حمه‌تكێشانی (ئاخ جێوان ) و ئاوایه‌كانی ده‌ور وبه‌ر
له‌بیریانه كه چۆن هاوڕێ خالد له ناو هه‌ر كۆڕ‌و كۆمهڵیكیان
دا بیر‌و باوه‌ڕی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌بلیغ ده‌كرد و بۆ
وشیار كردنه‌وه‌یان تێده‌كۆشا.
له‌بیریانه كه چۆن دڵسۆزانه خهبهرنامهو نووسراوه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی له نیویاندا بڵاو ده‌كرده‌وه و بۆی
ده‌خوێندنه‌وه. تێكۆشانی هاوڕێ خالد ته‌نیا به ئاوایه‌كه‌ی
خۆیان مه‌حدوود نهدهبوهوهو ، به‌ڵكو به سه‌رما و گه‌رما
هات و چۆی ئاوایه‌كانی ده‌ورو به‌ری ده‌كرد ، نمونه‌ی ئه‌و
فه‌عالیه‌ته به‌نرخانه‌ی ، رێكخستنی مه‌راسیمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه
له ساڵی ١٣٦٠ دا بوو كه له ئاوایی (كول ته‌په ) ی (قورمیش
) به‌ڕێوه چوو .
هاوڕێ خالد له‌م مه‌راسیمه‌دا په‌یامی لاینگران و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایه‌كه‌ی خۆیانی خوێنده‌وه. حاجی ره‌سوڵ یش
وه‌ك هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و ئازادیخواز ههڵسوڵانی
شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی له ناو كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێش دا درێژه پێ
ده‌داو له سیاسه‌ت وئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه دفاعی ده‌كرد و
هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانی بو لاینگری كردن له‌م سیاسه‌ت و
ئامانجه بانگه‌واز ده‌كرد .
ئه‌م باوك و كوڕه شۆڕشگێڕه به هۆی فه‌عالیه‌تی دڵسۆزانه و
شۆڕشگێرانه‌یان له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌دا ناسراو و خۆشه‌ویست
بوون وهه‌مووان به ڕێز‌و ئیحترامه‌وه چاویان لێ ده‌كردن .
هاوڕێ خالد له ئاخر مانگی زستانی ساڵی ٦٠و حاجی ڕه‌سوڵی
باوكیشی له به‌هاری ساڵی ٦١دا به تاوانی لایه‌نگری له
كۆمه‌ڵه و هه‌ڵسووڕانی شۆڕشگێڕانه ، به‌ده‌ست جهنایتكارانی
ڕژێم گیران و له زیندانی سه‌قز زیندانی كران .
ئه‌م دوو هاوڕێ شۆڕشگێڕهمان ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك له ژێر
ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زێت و ئازاری جه‌لادانی ڕژێم دا بوون ،
به‌ڵام جهنایتكارانی ڕژێم هه‌تا ئاخرین ساتی ژیانی ئه‌م دوو
شۆڕشگێڕه ، نه‌یانتوانی وره‌ی به‌رز و ئیراده‌ی قایمیان تێك
بشكێنن .
سه‌رئه‌نجام به‌ره به‌یانی ڕۆژی ٢٣ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٦٢
هاوڕێ خالدی باپیری و حاجی ڕه‌سوڵی باپیری له زیندانی سه‌قز
به‌ده‌ست جه‌لادانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئیعدام كران و
له‌كاتی ئیعدام كردنی شیاندا هه‌ر دوكیان به ده‌م شیعاری (بژی
كۆمه‌ڵه‌وه دڵیان له لێدان كه‌وت .
یادی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م باوك وكوڕه شۆڕشگێڕه له‌گه‌ڵ
یادو بیره‌وه‌ری هه‌موو تێكۆشه‌رێكی ڕێگای ڕزگاری چینی كرێكار
به درێژه پێ دانی ڕێگایان ڕێز لێده‌گرین . |