|
هاوڕێ ره‌سولی مه‌نسووری، ساڵی
1320 له ئاوایی گوڵی مه‌رزه‌نگی
بۆكان هاته دنیاوه. ساڵی 35
هاته ناوجه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی
و ده‌ستی دایه هه‌ڵسووڕانی سیاسی
له دژی رژیمی شا و باسی
چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌تهوییه‌تی و
چینایه‌تی له ناو خه‌ڵكی
ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد. ساڵی 55
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت
و به هه‌ڵسووڕانی خۆی له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه درێژه‌یدا. له شۆڕشی
ساڵی 57دا به‌شداری كرد و ده‌وری
گێڕا. دوای شۆڕش به‌هۆی
هه‌ڵسووڕانی بێوچانی و به‌هۆی
ناسراوییه‌وه له‌لایه‌ن كرێكاران
وه‌ك نوێنه‌ری شوورای كرێكارانی
بۆكان هه‌ڵبژێر درا. له هێرشی
یه‌كه‌می جمهووری ئیسلامی بۆ سه‌ر
كوردستان هاته ناو ریزی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و له
ته‌واوی شه‌ڕه‌كانی به‌رگریدا
به‌شداری كرد. رێكه‌وتی 20/3/62
له به‌ربه‌چ دانه‌وه‌ی هێرشێكی
هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر ئاوایی
سه‌درئاوای بۆكان گیانی به‌خت
كرد. |