|
به‌رز و به‌ڕێز بێت یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی شۆڕشگێڕی ماندویی
نه‌ناس و پێشمه‌رگه‌ی وشیاری كۆمه‌ڵه هاوڕێ ره‌زا جه‌وادی
هاوڕێ ره‌زا جه‌وادی كه له ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
به جه‌عفه‌ر ناسراوه، له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش
له شاری بجنورد چاوی به‌ژین هه‌لێنا.
ده‌ورانی منداڵی و تازه‌لاوی به هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی
گوزه‌راند و له‌ژێر باری تاقه‌ت پڕوكێنی كار و چه‌وساندنه‌وه
له‌گه‌ڵ سته‌م و هه‌ڵاواردنه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئاشنا
بوو.
ئه‌گه‌رچی به هۆی هه‌لومه‌رج و باری گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان مه‌ودای چونه مه‌دره‌سه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا،
به‌ڵام خاوه‌ن بیرێكی تیژ و ئێستێعدادێكی فراوان بوو.
له ده‌ورانی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی 57 له‌گه‌ڵ
ماركسیزم واته زانستی رزگاری به‌خشی چینی كرێكار ئاشنا بوو.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له
هاورێیانی له كۆڕ و كۆمه‌ڵه كرێكاریه‌كانی شاری تاران‌دا
ده‌ستیان به‌كار و هه‌ڵسوڕانی سیاسی كرد و له وشیار كردنه‌وه
و ریكخستنی كرێكاران له جه‌ریانی راپه‌ڕین له دژی ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تی ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاوی له‌خۆ نیشاندا.
هاوڕی ره‌زا كه له كارخانه‌ی "متوساك" كاری ده‌كرد. له
پێكهێنانی شه‌ورای كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌دا ده‌ورێكی
به‌رچاو و كاریگه‌ری گێڕا. وشیاری و جدییه‌تی له جه‌ریانی كار
و چالاكیه‌كانی له نێو كرێكاراندا سیمایه‌كی جێگای باوه‌ڕ و
خۆشه‌ویستی پێ به‌خشیبوو و هه‌ر بۆیه له لایه‌ن
كرێكارانه‌وه به ئه‌ندامی شۆرای كارخانه هه‌ڵبژێردرا و
شۆرای كرێكاران له مانگه‌كانی دوای راپه‌ڕینی رێبه‌ندانی 1357
توانی كونتڕۆڵی كارخانه به ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بگرێ.
ته‌مه‌نی كورتی شۆرا به هۆی ده‌ست درێژی و سه‌ركوتی پاسدارانی
رژیمی ئیسلامیه‌وه كۆتایی پێهات و سه‌رله‌نوێ كارخانه
له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می زاڵمانه ده‌ستی به‌كار كرده‌وه و
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم كه‌وتنه ده‌ستگیری و له ناو
بردنی پێشڕه‌وانی كرێكاری.
ئه‌م ئازیزه ساڵی 1358 به ته‌شكیلاتی چریكه فیداییه‌كانی
ئێران كه به گروهی ئه‌شره‌ف ده‌ناسرانه‌وه په‌یوه‌ست بوو و
پاشان بۆ مه‌ئموریه‌ت ره‌وانه‌ی كوردستان كرا. هاوڕێ ره‌زا بۆ
ماوه‌ی دوو ساڵ له كوردستان له خه‌بات و موقاومه‌تی
شۆڕشگێڕانه به‌رانبه‌ر به رژیمی ئیسلامی به‌شداری كرد.
پاش سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی له ناو
رێكخراوه‌كه‌یاندا، هاوڕێ ره‌زا یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه
رێكخراوی ناسراو به "ئه‌رته‌شی ره‌هایی به‌خشی خه‌ڵقهای
ئێران"یان پێكهێنا و ساڵی 1360 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له
هاورێیانی چوونه شومالی ئێران و له‌وێ چه‌ندین عه‌مه‌لیانی
نیزامی به فه‌رمانده‌هی ئه‌و ئازیزه له دژی هێزه‌كانی رژیم
ئه‌نجام درا.
به‌شوێن قه‌یرانی نێو خۆیی ریكخراوه‌كه‌یان سه‌رله‌نوێ
گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له ساڵی 62 پێش به‌رپا بوونی كونگره‌ی
موئه‌سسی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی
به‌ڕیزی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوون و له ره‌وتی پێكهێنانی
ئه‌و حیزبه‌دا به‌شدارییان كرد.
ئه‌م ئازیزه له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له ناوچه‌ی
بانه سازمان درا.
هاوڕێ ره‌زا به هۆی به‌هره‌مه‌ند بوون له گه‌لێك
تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشگێڕانڕ زۆر زوو توانی ببێته خۆشه‌ویستی
هاوسه‌نگه‌رانی و به هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌میمانه و سازنده
جێگا و شوێنی خۆی بینیه‌وه و به‌رده‌وام و له هه‌موو
مه‌یدانه‌كانی خه‌بات و تێكۆشان یارمه‌تی ده‌ری هاورێیانی بوو.
به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی تێكۆشانی له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران‌دا زۆر نه‌بوو. سه‌رئه‌نجام رێكه‌وتی 14ی
به‌فرانباری 1362 له جه‌ریانی شه‌ڕێكی قاره‌مانانه له دژی
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له سووركیوی بانه روویدا،
شۆڕشگێڕی كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه، هاوڕێ
ره‌زا جه‌وادی گیانی له رێگای گه‌یشتن به ژیانێكی ئاسووده و
به‌رانبه‌ر بۆ هه‌مووان له رێگای سوسیالیزم و ئازادی‌دا فیدا
كرد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی |