|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی، هاورێ، رۆسته‌می به‌هرامی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و دڵسۆزی كۆمه‌ڵه
هاورێ رۆسته‌می به‌هرامی ساڵی ١٣٣٤ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی بنده‌ره سه‌ر به ناوچه‌ی
پاوه له دایك بوه.
هه‌ر له ده‌ورانی منداڵی و له‌و رۆژانه‌وه كه خۆی ناسی له
هه‌مان كات دا كه ده‌رسی ده‌خوێنهد بۆ دابین كردنی خه‌رجی
ده‌رس خوێندنی كاریشی ده‌كرد. كه ته‌مه‌نی بوو به هه‌ژده
ساڵ چۆه ریزی ئه‌ته‌شه‌و و له نیروی هه‌وایی دا دامه‌زرا.
له ده‌ورانی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له ساڵی ١٣٥٧
دژی رژیمی په‌هله‌وی، چالاكانه به ریزی ئه‌و خه‌باته
په‌یوه‌ست بوو.
به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ئیسلامی و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی
زه‌بر و زه‌نگ له دژی ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رین، هاورێ
روسته‌م له ساڵی ١٣٥٩ دا ریزه‌كانی ئه‌رته‌شی به‌جێ هێشت و
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان هاته ریزی خۆراگری مافخوازی
خه‌ڵكه‌و و به ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو.
به‌هاری ساڵی ١٣٦١ له به‌ر جیدیه‌ت و دڵسۆزی له به‌رێوه
بردنی كاره‌كانیدا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌داروكاتی ناوه‌ندی پێ
سپێردرا و به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌م
بواره‌دا به‌ره‌و پێش ده‌برد. له پاییزی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا
بوو به مه‌سئولی ده‌سته و به جیدیه‌ت و كارزانیه‌وه
ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رێوه ده‌برد.
رۆژی ٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٢ له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتێكی هێزی
پێشمه‌رگه‌دا كه له نێوان ٢ پاێگای رژیم له ئاوایه‌كانی
"بنا‌وێڵه" و "بریسوێ"،دا به‌رێوه چوو، هاورێ روسته‌می
به‌هرامی، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و جه‌سووری كۆمه‌ڵه پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێنسان فیدا كرد.
به درێژه پێدان به رێگای پیرۆزی ، رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین. |