صادق اسماعیلی

 
 

تاریخ جانباختن: 1362.08.19

محل و نحوه جانباختن: پائیز سال 1362 وی را به جوخه اعدام سپردند

 

به‌ یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه‌ و سیمای خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هاورێ سادق ئیسماعیلی

 

هاورێ سادق ئیسماعیلی سالی 1336 له‌ بنه‌ماله‌یێكی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "گۆمه‌یی" سه‌ر به‌ ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ چاوی به‌ ژین پشكوت. به‌ هۆی به‌ربه‌ره‌كانێ و خۆڕاگری باوكی هاورێ سادق له‌ به‌رانبه‌ر ئاغا و ملك داره‌كاندا، له‌ دایك بوونی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ هاوكات بوو له‌ گه‌ل ئاواره‌یی و كۆچ كردنی بنه‌ماله‌كه‌ی له‌م دێ بۆ ئه‌ودێ. هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌ی مۆته‌فه‌رقه‌ له‌ ئیمتحانی مه‌دره‌سه‌دا به‌شداری كرد، به‌م حاله‌شه‌وه‌ توانی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی به‌ 3 سال تێپه‌ر بكا و بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن چووه‌ سه‌قز و دیپلۆمی له‌و شاره‌ وه‌رگرت، پاشان چووه‌ زانستگای رازی شاری سنه‌ و توانی لیسانسی ریازی له‌و زانستگایه‌ وه‌ر بگرێ. هاورێ سادق هاوكات له‌ گه‌ڵ خوێندن، تێكه‌لاو به‌ خه‌باتی سیاسی و شۆرشگێرانه‌ بوو به‌ تایبه‌ت ئاشنایی له‌ گه‌ڵ هاورێ "سدیق كه‌مانگه‌ر" كاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ری دانا و به‌ بیر و باوه‌رێكی قایمتره‌وه‌ درێژه‌ی به‌ ژیانی شۆرشگێرانه‌ی دا.

به‌م جۆره‌ هاورێ سادق له‌ ساله‌كانی پێش ڕاپه‌رینی سالی 1357 له‌ گه‌ڵ ماركسیزم وه‌ك تاقه‌ رێگای رزگاری چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌ ده‌س نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌درای ئاشنا بوو وه‌ له‌ سه‌ر و به‌ندی رووخانی رژیمی شا بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و ئاشنا كردنیان به‌ مافه‌كانیان شێلگیرانه‌ تێده‌كۆشا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ دژی نیزامی په‌هله‌وی هه‌ڵسوراوانه‌ به‌شداری كرد و دواتریش له‌ له‌قاودانی ماهیه‌تی دژی به‌شه‌ری كۆماری ئیسلامی و كۆنه‌په‌ره‌ستانی مه‌حه‌لی له‌ هیچ كۆششێك درێغی نه‌ده‌كرد.

هاورێ سادق له‌ مانگرتنی به‌رینی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ سالی 1358دا و به‌ربه‌ره‌كانێ كردن له‌ به‌رانبه‌ر ئاغا و ملك داره‌كانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ و هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنی زه‌وی و زار به‌ سه‌ر جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاوی بوو، به‌شداری هه‌ڵسوراوانه‌ له‌ كار و باری سیاسی و ته‌شكیلاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و تاران و بردنه‌ سه‌رێی ئاستی وشیاری خۆی و هاورێیه‌كانی هه‌ر كام لاپه‌ره‌یێكی دیكه‌ له‌ ژیانی شۆرشگێرانه‌ی هاورێ سادقی ئیسماعیلی پێك دێنن.

چه‌ند جار له‌ ئۆستانداری شاری سنه‌ بۆ خه‌ڵك سۆخه‌نرانی كرد و سیاسه‌ت و بۆچوونه‌ كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌كانی رژیمی ئیسلامی بۆیان روون ده‌كرده‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆشه‌ویست و جێ متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و شاره‌ بوو.

دوای داگیر كردنی شاره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ هاورێ سادق هاته‌ ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یێكی كورت له‌ سه‌ر بریاری ته‌شكیلات چووه‌ شاری تاران و له‌وێ هه‌ڵسورانی خۆی درێژه‌ پێدا كه‌ له‌م بواره‌شدا به‌وپه‌ری دڵسۆزی و هه‌ست به‌ مه‌سئولییه‌ت كردنه‌وه‌ ئه‌ركه‌ ته‌شكیلاتییه‌كانی به‌رێوه‌ برد.

هاورێ سادق له‌ وه‌رێ خستنی چه‌ند مانگرتن و خۆپیشاندان له‌ تاران، بۆ نمونه‌ مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی "ته‌ك لار" بۆ زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كان، ده‌ور و نه‌قشی به‌رچاوی گێرا.

هاورێ سادق و چه‌ند كه‌س له‌ هاورێیانی رۆژی 19ی خه‌زه‌لوه‌ری سالی 1361 به‌ هۆی ئاشكرا بوونیان له‌ لایه‌ن سیخوره‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان كران.

له‌ زیندانیش وه‌ك پێشوو كۆلی نه‌دا و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌لاده‌كان نه‌یتوانی له‌ سه‌ر بیر و باوه‌ری شۆرشگێرانه‌ی ئه‌و كاریگه‌ری بێت. هاورێ سادق توانی به‌ ئیراده‌ی پۆلایینه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پارێزه‌رانی جه‌هل و دواكه‌وتووییدا راوه‌ستێ و سه‌ربه‌رزانه‌ ئه‌وانی به‌ چۆكدا هینا. ئه‌شكه‌نجه‌ گه‌ران كاتێك له‌ وادار كردنی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ كۆمۆنیسته‌ به‌ ته‌سلیم نا ئومێد بوون، بریاری ئێعدامیان دا. حۆكمی ئێعدامی هاورێ "سادق ئیسماعیلی" له‌ یه‌كێك له‌ رۆژه‌كانی پاییزی سالی 1362دا به‌رێوه‌ چوو و دڵه‌ گه‌وره‌كه‌یان بۆ هه‌میشه‌ له‌ لێدان خست.

هه‌ر بژی یادی ئازیزی كۆمۆنیستی شۆرشگێر و په‌یگیر هاورێ سادق ئیسماعیلی

 

 

گرامی باد یاد و خاطره  صادق اسماعیلی سیمای محبوب جنبش انقلابی

کردستان و پیشمرگ فداکار کومه له

رفیق صادق چهره ای درخشنده در میان کارگران و زحمتکشان کردستان و یکی از کمونیستهای با سابقه و محبوب در دل استثمار شدگان بود.  شرکت فعالانه در انقلاب بهمن سال 1357 بر علیه رژیم شاه و سپس شرکت در اعتراضات و تظاهراتهای مردم آزادیخواه سنندج بر علیه نیروهای سرکوبگر رژیم تازه به قدرت رسیده اسلامی، کار آگاهگرانه در میان کارگران و زحمتکشان سنندج، رهبری و سازمان دادن مردم سنندج به منظور خارج شدن نیروهای اشغالگر رژیم اسلامی از کردستان، مبارزه و آگاه کردن زحمتکشان زادگاهش در مقابل اربابان و مرتجعین محلی، و مبارزه مسلحانه و رودرو بر علیه مالکین محلی و تقسیم اراضی در میان زحمتکشان منطقه دیواندره، سازماندهی اعتراض کارگران چندین کارگاه به منظور گرفتن حقوقشان، شرکت فعال در دیگر عرصه های مبارزه سیاسی به مثابه رهبری لایق در شهرهای سنندج و تهران و غیره، تبلیغ مارکسیزم و ارتقاء سطح آگاهی سیاسی اطرافیانش، سرخطهای کارنامه زندگی مبارزاتی و ارزنده رفیق صادق اسماعیلی به شمار می روند.

رفیق صادق اسماعیلی سال 1336 در خانواده ای تنگدست و زحمتکش در روستای "گومه یی" از توابع شهر دیواندره به دنیا آمد. زندگی او از همان اوان کودکی با کار و رنج درهم آمیخت. پدر زحمتکش او همواره با مالکان و اربابان مرتجع محلی در جدال بود و از آن جا که زیر بار ظلم و ستم آنها نمی رفت، به همین خاطر مجبورش می کردند مرتب از دهی به دهی دیگر کوچ کند.

بدین ترتیب کینه و دشمنی از همان اوان نوجوانی بر علیه ظالمان و سرمایه داران در ذهن رفیق صادق نقش بسته بود. زمانی که سنش به حد مدرسه رسید به علت فشار ارباب روستا و فقر مالی نتوانست به مدرسه راه یابد و به ناچار پیش روحانی روستا و به طور متفرقه دوران تحصیلات ابتدائی را در 3 سال به پایان رساند.  استعداد قابل توجه اش در یادگیری و علاقه فراوان او به تحصیل وی را در میان زحمتکشان به چهره ای محبوب و دوست داشتنی تبدیل کرده بود و در مقابل مورد نفرت مرتجعین و مالکین قرار گرفته بود و مرتبا وی را از تحصیل منع می کردند.

بعد از اتمام دوره ابتدائی برای ادامه تحصیل راهی شهر سقز گردید. در شهر سقز علیرغم مشکلات فراوانی که وجود داشت موفق به اخذ دیپلم در رشته ریاضی شد و سپس در سال 1354 در دانشگاه رازی سنندج موفق به اخذ درجه لیسانس ریاضی شد.

در دوران دانشجوئی با رفقایی چون صدیق کمانگر آشنا شد. آشنائی با رفیق صدیق تحول عظیمی در فکر او بوجود آورده بود. وی در دانشگاه دانشجویی ممتاز، شخصیتی مورد اعتماد ،صاحب نظر، مهربان و ثابت قدم بود.

سال 1359 هنگامی که تحصن مردم شهر سنندج برای خارج شدن نیروهای جمهوری اسلامی آغاز گردیده بود رفیق صادق چند بار در استانداری سنندج برای مردم این شهر سخنرانی کرد. کارگران و زحمتکشان سنندج سیمای شناخته شده و محبوب رفیق صادق را به یاد دارند و فداکاریها و سخنان شیرین و گویایش را در استانداری فراموش نکرده اند.

زحمتکشان و ستمدیده گان منطقه دیواندره به یاد دارند که رفیق صادق چگونه سال 1359 به زادگاهش برگشت و زمینهای اربابان را مصادره و در میان زحمتکشان تقسیم کرد و آب لوله کشی که در آن زمان فقط اربابان از آن برخوردار بودند، برای مردم روستای زادگاهش تامین نمود.

سال 1359 هنگامی که نیروهای سرکوبگر رژیم تازه به قدرت رسیده شهرهای کردستان را به اشغال خود در آورده بودند، به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست و به مدت 4 ماه در سنگرهای مقاومت رودررو در مقابل رژیم اسلامی ایستادگی کرد.

سپس برای ادامه فعالیتهای خود راهی تهران گردید، و در بخش تشکیلات مخفی کومه له سازماندهی شد.

رفیق صادق در طی دورانی که در تهران به فعالیت مشغول بود، اعتصابات و اعتراضات کارگری زیادی را سازمان داد و رهبری آنها را به عهده گرفت. بعنوان مثال، اعتصاب کارگران شرکت عمران تکلار تهران جهت افزایش دستمزد را می توان نام برد.

متاسفانه در سال 1361 بخشی از تشکیلات مخفی کومه له در تهران لو رفت و رفیق صادق اسماعیلی در 19 آبان ماه همان سال توسط مزدوران جنایتکار رژیم اسلامی دستگیر و زندانی گردید.

رفیق صادق، زیر شدیدترین شکنجه های جلادان رژیم قرار گرفت ، اما لب رازدارش را نگشود و  به مانند دیواری پولادین در مقابل جنایتکاران ایستاد و اسرار تشکیلاتی اش را همچون امانتی گرانبها حفظ کرد.

سرانجام مزدوران رژیم در مقابل اراده کمونیستی این انقلابی قهرمان زبون و ناتوان شدند و پائیز سال 1362 وی را به جوخه اعدام سپردند.

ياد و خاطره رزمندگي و فداكاريهاي رفيق" صادق اسماعیلی " و تمامي جانباختگان صفوف كومه له و حزب كمونيست ايران روشني بخش راهمان تا فرداي پيروزي كارگران و زحمتكشان خواهد بود. يادشان گرامي و جاودان است.