|
به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕ‌و گیانبازی كۆمه‌ڵه هاوڕێ سدیقی
ئافریانی
هاوڕێ سدیقی ئافریانی له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و
ده‌س كورتی ئاوای ئافریانی ناوچه‌ی كامیاران له دایك بوو ،
هه‌ژاری و نه‌داری هۆكارێك بوو كه نه‌یهێشت ته‌نانه‌ت
ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای خوێندن ته‌واو بكات و وه‌ك هه‌موو مناڵه
هه‌ژارێك ژیانی تێكه‌ڵ به سه‌ختی و بێ مافی كرا . ده‌ورانی
تازه‌لاویشی به كرێكاری تێپه‌ڕكرد تا به‌ڵكو ژیانی مه‌مره‌و
مه‌ژی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابین بكات .
ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٣٥٧ كه بوو به‌هۆی ڕوخانی ڕژێمی شا ،
هه‌روه‌ها بوونی كه‌ش و هه‌وای ئازاد‌و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه
مه‌جالێك بوو كه هاوڕێ سدیق هه‌م وشیاری سیاسی خۆی بباته
سه‌ر ،هه‌م ده‌س بخاته ناو ده‌ستی هاوچاره‌نووسانی و له دژی
زوڵم و سته‌می زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا خه‌بات بكات .
ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌مان به ئاواتی گه‌یشتن به مافه
ئینسانیه‌كانی له ته‌فروتووناكردنی نیزامی چه‌وسێنه‌ری
په‌هله‌وی به‌شداری كرد ، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو كه‌له‌لایه‌ن
ڕژێمی تازه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه هێرش كرایه سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه ،هه‌ربۆیه درێژه‌دان به خه‌بات
له دژی كۆماری ئیسلامی بووبه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری سیاسی هاوڕێ
سدیق .
هاوڕێ سدیق ده‌ركی به‌وه كرد كه كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بۆ
وه‌ده‌س هێنانی مافه به‌رحه‌قه‌كانیان پێویستیان به ڕێكخراو
بوونه ، هه‌ر بۆیه به چاوێكی كراوه خۆی به ئامانجی ڕزگاری
به‌خشی كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا‌و تادوا هه‌ناسه‌ی ژیانی بۆی تێكۆشا .
له ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته سیاسیه‌دا ، هاوڕێ سدیق ساڵی ١٣٦١
خۆی گه‌یانده واحده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و دوای
تێپه‌ڕكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی ئامۆزشی سیاسی نیزامی
له په‌لی شه‌هیدانی كامیاران سازماندرا .
زوو زوو له ناو دڵی هاوڕێیانی دا جێ خۆی كرده‌وه‌و بوو به
خۆشه‌ویستیان ، كه‌سێكی به‌ئینزیبات و دڵسۆز بوو وه بۆ
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی خۆی تێده‌كۆشا ، له
كاروباری نیزامی دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و فیداكار بوو وه
له چالاكی ئه‌و ده‌وره‌ی هاوڕێیانمان له ناوچه‌ی هه‌ڵسوڕانی
پێشڕه‌و ماندونه‌ناس بوو .
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی ئه‌م لاوه كرێكاره وشیاره ،
ئه‌م پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕه‌ی كۆمه‌ڵه ، شه‌ڕی گه‌وره و
حه‌ماسی ئالانی سه‌رده‌شت له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی
١٣٦٢ بوو كه به‌و په‌ڕی ئیمان به‌ڕێبازی له دژی
سه‌ركوتگه‌رانی ڕژێمی ئیسلامی شه‌ڕی كرد و به فیداكردنی گیانی
خۆی له پێناو ئازادی به‌شمه‌ینه‌تاندا چووه ناو كاروانی
گیانبه‌خت كردوانی ڕێگای سۆسیالیسمه‌وه .
به‌درێژه‌دان به ئامانجی پیرۆزی هاوڕێ سدیقی ئافریانی ڕێز
له‌یادی ئازیز‌و خۆشه‌ویستی ده‌گرین. |