|
هاوڕێ سه‌عیدی گه‌وهه‌ری، ساڵی
1333 له شاری مهاباد هاته
دنیاوه. دوای ته‌واو كردنی
ته‌حسیلاتی وه‌كوو موعه‌لیم له
ئاوایییه‌كانی ناوچه‌كانی روانسر
و مهاباد ده‌ستی به‌كار كرد، له
شۆڕشی ساڵی 57دا چالاكانه
به‌شداری كرد و وه‌ك موعه‌لیمێكی
تێكۆشه‌ر له هاندان و
هه‌ڵخراندنی خوێندكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و هێنانیان بۆ ریزی
هێزی راپه‌ڕین ده‌وری نواند.
دوای شۆڕش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی گرت و به هه‌ڵسووڕانی
خۆی له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
درێژه‌یدا، له هێرشی یه‌كه‌می
جمهووری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان
هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌وه و له ته‌واوی
شه‌ڕه‌كانی به‌رگریدا به‌شداری
چالاكانه كرد. رێكه‌وتی 13/1/62
له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی
هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر ئاوایی
خوراسانه‌ی بۆكان گیانی به‌خت
كرد. |