به رێز بێ یادی هاوری كومونیست و شورشگێڕ ساڵه‌حی ئیسماعیلی
هاوڕی ساڵه‌حی ئیسماعیلی ناسراو به ساڵه‌ح گۆمه‌یی ساڵی ١٣٤٤
له كوشی خیزانیكی زه‌حمه‌تكیشی ئاوای گۆمه‌یی له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره چاوی به ژین پشكووت،
ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای له ئاوایه‌كه‌ی خویان تةواو كرد و پاشان
بۆ درێژه‌ی خویندن چووه سه‌قز و دواتریش چووه شاری سنه.
به هوی ده‌س كورتی خانه‌واده‌كه‌ی ناچار بوو هاوینان بۆ
وه‌ده‌س هێنانی خه‌رجی خویندنی خۆی كریكاری بكات. به ده‌س
پێكردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی په‌هله‌وی ئه‌گه‌رچی
ته‌مه‌نی هاوری ساڵه‌ح كه‌م بوو،به‌ڵام له خۆپیشاندان و
ئیعترازاتی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵك دا به‌شداری كرد.
پاش راپه‌رینی سالی ١٣٥٧و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی كۆماری
ئیسلامی، به ناسینی ناوه‌روكی دژی شوۆڕشی ئه‌م رژیمه،دریژه‌ی
به خه‌باتی خۆی دا‌و له قۆناغی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌ی
شوڕشگیرانه‌ی كوردستان داوه‌ك تێكوشه‌ریكی وشیار و به
ده‌ربه‌ست،ده‌ستی دایه ته‌بلیغ له دژی رژیمی ئیسلامی و
سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی له ناو جه‌ماوه‌ردا.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو كه هاوری ساڵه‌ح له گه‌ڵ ئامانج
و رێبازی كومه‌ڵه ئاشنا بوو وه كه له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و
ئامانج و رێبازه ده‌ستی به تێكۆشانێكی شێلگیرانه كرد.
له جه‌ریانی خه‌باتی جوتیارانی مه‌نته‌قه‌ی تیله‌كوی
دیوانده‌ره كه بۆ مۆسادێره‌ی زه‌وی و زاری ئاغا‌كان ده‌ستی پی
كردبوو،هاوری ساڵه‌ح به‌شداری له‌و جوڵانه‌وه‌یه كرد، هه‌ر
بویه له ناو زه‌حمه‌تكێشانی مه‌نته‌قه‌دا ببوه سیمایكی
خوشه‌ویست و جێ متمانه.
زستانی ساڵی ١٣٥٨له كومیته‌ی دانش ئاموزی و دانشجویی كۆمه‌ڵه
له شاری سنه سازماندراو ئه‌ركه‌كانی له‌و به‌شه له
ته‌شكیلات دا به ریك و پێكیه‌وه ڕاپه‌ڕاند. هاوری ساڵه‌ح
تیكوشه‌ریكی وشیاری خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی بوو و له
ماوه‌ی ته‌مه‌نی كه‌م و پر بایه‌خی دا له پیناوی
به‌رژه‌وه‌ندی هاوچینه‌كانی له هیچ كۆششێك دریغی نه‌ده‌كرد.
هاوری ساڵه‌ح مانگی ڕیبه‌ندانی ساڵی ١٣٦٠ به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو وه له هێزی كاوه له
ناوچه‌ی دیوانده‌ره سازماندرا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تی دا زۆر زوو جیگه‌ی شیاوی
خۆی له ناو ریزی هاورییانی دا كرده‌وه بوو به خۆشه‌ویست و
جێگه‌ی باوه‌ری هه‌موان.
پاش تێپه‌ربوونی سێ مانگ له پێشمه‌رگاێه‌تی وه‌ك مه‌سئوولی
سیاسی ده‌سته سازمان دراو له ئاست ئه‌و ئه‌ركی كه پێ
سپیردرابوو، هه‌موو ساتێك خه‌ریكی وشیار كردنه‌وه‌ی هه‌رچی
زیاتری هاوریانی بوو.
هاوڕی ساله‌ح له كاری نێزامیش دا به ئێستعدادو توانا
بوو،له مه‌یدانی شه‌ڕ و به‌ره‌وڕو بوون له گه‌ڵ دوژمنان دا
به وره‌ێكی به‌رزه‌وه زاهێر ده‌بوو. بۆ نمونه له
عه‌مه‌لیاته‌كانی هه‌زار كانیان،جاده‌كانی سنه-دیواند و
دیوانده‌ره-سه‌قز و عه‌مه‌لیاتی نیو شاری دیوانده‌ره و
ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر جه‌ساره‌ت و فیداكاری كه‌م وینه‌ی له
خۆ نۆاند.
زه‌حمه‌تكێشانی به‌شه‌كانی قه‌مه‌ری،قاڵقاڵی،تیله‌كو،هه‌روه‌ها
هه‌وه‌توو هاوری ساڵه‌حیان وه‌ك پێشمه‌رگه‌ێكی وشیار و هاوریكی
دڵسۆزی خۆیان ده‌ناسی و خۆشیان ده‌ویست.
سه‌رئه‌نجام رۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦٢ هاوری ساڵه‌حی
ئیسماعیلی ناسراو به ساڵه‌ح گۆمه‌یی له جه‌ریانی شه‌ری
دلیرانه‌ی هاوریانمان له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی جمهوری
ئیسلامی له ئاوای (ینگی یه‌رخ) كه‌وته به‌ر گوله‌ی دوژمن و
گیانی ئازیزی كرده فیدای به‌رپاكردنی دنیایكی ئازاد‌و
به‌رابه‌ر .
به‌درێژه دان به ریگای پیروزی هاوری ساڵه‌ح،رێز له یادی
ئازیز و خوشه‌ویستی ده‌گرین
|