|
به یادی كۆمۆنیستی په‌یگیر و پێشمه‌رگه‌ی پیشره‌وی كۆمه‌له
هاورێ شه‌هریار مۆده‌رسی
هاوری شه‌هریار مۆده‌رسی سالی 1335 له شاری سنه له دایك
بوو. سالی 1354 چووه دانشگا و له‌م ده‌ورانه‌دا به به‌شداری
له خۆپیشاندان و مانگرتنی خویندكاران له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی
تێكه‌لاو بوو. سالی 1355 پێش ته‌واو كردنی دانشگا بردیانه
سه‌ربازی و له‌م ده‌ورانه‌دا وه‌كوو سپای دانش ماوه‌یه‌ك له
شاری یاسوج له ده‌بیرستان ده‌رسی مێژووی ده‌وته‌وه.
ماوه‌یه‌كیشی له دێی حوسێن ئاوا له نزیك شاری سنه تێپه‌ر
كرد و هاوكات په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ل كۆر و كۆمه‌له سیاسی و
روناكبیره‌كان درێژه پێ دا.
زستانی سالی 1357 چوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وێ له گه‌ڵ
چه‌ند گروپێكی ماركسیستی په‌یوه‌ندی گرت. دوای چه‌ند مانگ
گه‌رایه‌وه بۆ ئێران و په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ل كۆر و
كۆمه‌ڵه‌كانی كۆمۆنیستی له ناوه‌وه‌ی ئێران سه‌ر له نوێ
دامه‌زرانده‌وه. له سه‌ره‌تاكانی سالی 1358 هاورێ شه‌هریار
به مه‌به‌ستی ته‌بلیغی ئامانجه‌كانی له نێو كرێكاراندا له
كارخانه‌ی كاشی "پارس" ده‌ستی دایه كرێكاری. له پاییزی هه‌ر
ئه‌و ساله‌دا چووه‌وه بۆ دانیشگا و بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌باتی
شۆرشگێرانه‌ی خۆی له دانیشگای تاران درێژه پێ دا. هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا سه‌فه‌رێكی بۆ كوردستان كرد و له‌و سه‌فه‌ره‌ی دا
وت و وێژێكی سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی كار و تێكۆشانی
كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئاماده كرد كه دواجار له
نامیلكه‌یه‌كدا به نێوی وتووێژ له گه‌ڵ دانیشجویانی مۆبارز
چاپ كرا و ده‌ورێكی به‌رچاوی له ناساندنی كۆمه‌ڵه له
دانیشگای تاران بینی.
هاورێ شه‌هریار له سالی 1359 له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ رێكخراوی
وه‌حده‌تی ئینقلابیدا هاته كوردستان و له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ستی كرد به خه‌باتی پێشمه‌رگانه. یه‌كێك له‌و
شه‌رانه‌ی كه هاورێ شه‌هریار بوێرانه به‌شداری تێدا كرد له
ئاوایی "جامه‌رد"ی ناوچه‌ی فه‌یزۆلابه‌گی بۆكان بوو. دوای
ماوه‌یه‌ك به پێی بریاری رێكخراوه‌كه‌ی گه‌رایه‌وه بۆ تاران
و له كۆرێكی كرێكاری‌دا له شاری تاران به شێوه‌ی نهێنی
ده‌ستی به چالاكی كرد.
سه‌رئه‌نجام له مانگی خه‌رمانانی سالی 1361دا هاورێ شه‌هریار
له گه‌ڵ كۆمه‌لێك له هاورێیانی له ناو ریزه‌كانی
رێكخراوه‌كه‌یدا هاتنه ناو ریزی كۆمه‌ڵه‌وه. هه‌ر له
سه‌ره‌تای هاتنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ بۆ كوردستان له
بیمارستانی موكوریان وه‌كوو به‌رپرسێكی سیاسی ده‌ستی به كار
كردن كرد و دوای ماوه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی جنوبی كوردستان كرا و له
كۆمیته‌ی به‌شی خاومیراوا له ده‌ور و به‌ری شاری مه‌ریوان
سازمان درا. هاورێ شه‌هریار له‌و مه‌یدانه‌ی خه‌باتدا
هاورێیه‌كی جێگای هیوا و دڵسۆز بوو. له هه‌موو ده‌ورانی
پێشمه‌رگایه‌تیدا نموونه‌یه‌ك بوو له تێكۆشه‌رێكی وشیار،
فیداكار و له خۆ بوردوو.
رێكه‌وتی 3ی سه‌رماوه‌زی سالی 1362 له ئاوایی "ئیسه‌وله"ی
ناوچه‌ی مه‌ریوان شه‌رێكی سه‌خت له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و هیزه‌كانی رژیمی ئیسلامی رووی دا. كاتی پێشره‌وی
كردن بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، هاورێ شه‌هریار مۆده‌رسی
كۆمۆنیستی وشیار و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته
به‌ر گولله‌ی پاسدارانی جمهوری ئیسلامی و به توندی بریندار
ده‌بێت. پاش چه‌ند سه‌عات ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له گه‌ڵ
مه‌رگ و سه‌ره‌رِای
هه‌ولی زۆری هاورێیانی به‌شی پزیشكی گیانی له ریگای ئامانجه
ئینسانییه‌كانی به‌خت ده‌كات و به ریزی هاورێیانی گیانبه‌خت
كردوومان په‌یوه‌ست ده‌بێ.
یادی به‌رێزه و ئالای ئامانجی پیرۆزی هه‌ر شه‌كاوه‌یه. |