|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی هاروێ شاهرۆخی به‌خشه‌نده،
هه‌ڵسووراوی شۆشگێر و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی
سه‌ر له به‌یانی ٥ی خه‌رمانانی ١٣٦٢ی هه‌تاوی ٢ ئه‌ستێره‌ی
دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی خه‌باتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، هاورێیان
شاهرۆخی به‌خشه‌نده و جه‌مشیدی ئه‌سلی پاش خۆراگرییه‌كی كه‌م
وێنه له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی رژیمی
ئیسلامی له زیندان ئیعدام كران و به‌م شێوه‌یه
به‌كریگیراوانی سه‌رمایه لاپه‌ره‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یان
خسته سه‌ر جینایه‌ته‌كانیان به‌رانبه‌ر به شۆرشی
چه‌وساوه‌كان و رزگاری ئینسان.
هاورێ شاهرۆخی به‌خشه‌نده ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی له شاری سنه
له دایك بوو.
ساڵی ١٣٥١ وێرای بنه‌ماڵه‌كه‌یان چوونه شاری كرماشان و له‌وێ
درێژه‌ی به خوێندن دا. هێشتا ده‌وره‌ی خوێندنی ده‌بیرستانی
ته‌واو نه‌كردبوو كه پێی نایه ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌و
و له‌گه‌ڵ زانستی ماركسیستی ئاشنا بوو.
ساڵی ١٣٥٧ وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی پێشره‌و یه‌كێك له رێكخه‌رانی
خه‌باتی دانش ئامووزان بوو. هاورێ شاهرۆخ هه‌تا ساڵی ١٣٥٩
په‌یوه‌ندی به سازمانی چریك فه‌داییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه
بوو كه دوا جار تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی خۆی گواسته‌وه بۆ
نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه.
به په‌یوه‌ست بوونی به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له به‌شی خه‌باتی
دانش ئامووزی سازمان درا و شێلگیرانه كاره‌كانی به‌ره‌و پێش
ده‌برد. دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌ركی فه‌عالیه‌ت له ناو ریزی
كرێكارانی پێ سپێردرا و له شوێنه كرێكارییه‌كان دا ده‌ستی
به كار و هه‌ڵسوورانی سیاسی كرد.
حوزوری به‌رچاو و جه‌ساره‌تی له خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تییه‌كان له دژی رژیمی ئیسلامی ببوو به هۆی
ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی رژیم بیخه‌نه ژێر چاودێری و پاشان
ده‌ستگیری بكه‌ن.
به‌كرێگراوانی رژیم كه پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازراێكی زۆر
نه‌یانتوانی هیچ شتێكی به‌سه‌ر دا داسه‌پێنن به ناچار
ئازادیان كرد.
به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان شێلگیرانه تر له جاران
درێژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی خۆی دا كه له رێبه‌ندانی
ساڵی ١٣٦١ بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندا كرا.
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری تاقه‌ت پروكێن نه‌یتوانی بچوكترین
رارایه‌ك بخاته سه‌ر وره و بیر‌و باوه‌ری شۆرشگێرانه‌ی و
هه‌موو هه‌وڵی هێزه‌كانی رژیمی بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به نهێنیه
ته‌شكیلاتییه‌كانی پووچه‌ڵ كردوه.
هاورێ شاهرۆخ له كاتی به ناو دادگای كردنیدا به قازییه‌كه‌ی
وت كه تاوانی من كۆمۆنیست بوونه و تێكۆشه‌ری رێگای رزگاری
به‌شمه‌ینه‌تانم و هیچ تاوانێكی دیكه‌م نیه.
له زیندان و له نێو فه‌زای داخراو زه‌بر و زه‌نگێك كه دوژمن
به‌رانبه به زیندانییه‌كانی به كاری دێنێت، له‌گه‌ڵ هاروێ
عومه‌ری فه‌یزی و هاروری جه‌مشیدی ئه‌سلی هه‌سته‌یه‌كی
موقاومه‌تیان پێك هێنا.
له جه‌ریانی ئه‌م هه‌ڵوێسته شۆرشگێرانه و به‌رو پێش چوونی
كاره‌كانیان، له لایه‌ن یه‌كێك له عه‌واملی رژیم له نێو
زیندان، به‌رپرسانی زیندان ئاگادار ده‌بنه‌وه كه دواجار
هێزه‌كانی رژیم هاورێ شاهرۆخ ده‌به‌نه پای سێداره. هه‌ر له
كاتی ئاماده بوونی بۆ ئێعدام، به‌كرێگیراوانی رژیم ئاخرین
هه‌وڵی خۆیان ئه‌ده‌ن تا بتوانن ئه‌م ئازیزه بهێنه پای
هاوكاری و به‌م كاره خواست و وره‌ی باقی زیندانیه‌كان بۆ
موقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر خۆیان بروخێنن و پێ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر
پاشگه‌ز بیته‌وه له كاره‌كانت و هاوكاریمان بكه‌ێت ئازادت
ده‌كه‌ین.
هاورێ شاهرۆخی به‌خشه‌نده، كه ناوه‌رۆكی دژی ئینسانی سیاسه‌ت
و كرده‌وه‌كانی رژیمی ئیسلامی ناسیبو و په‌یمانی دابوو تا
ئاخرین ساته‌كانی ژیانی خه‌باتكاری رزگاری و یه‌كسانی بۆ
ئینسان بێت، به چوونه سه‌ر سێداره و مه‌رگی خۆی، زه‌بوونی و
ناره‌وا بوونی دوژمنانی ئازادی و سۆسیالیزمی بۆ جارێكی دیكه
سه‌لماند و به‌ریزی گیان به‌خت كردوانی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست
بوو.
یادی تێكۆشانی و قاره‌مانه‌تی ئه‌م ئازیزه بۆ هه‌تا هه‌تایه
زیندووه و رێگای به‌رده‌وامه. |