|
هاوڕێ سیرووسی ته‌قیزاده ناسراو به یوسف، ساڵی 1338 له شاری
بناوی ئازه‌ربایجان هاته دنیاوه. پێش شۆڕشی 57 هاته
ناوجه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسییه‌وه و به چوونی بۆ دانیشگا و
هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی له دژی رژیمی شا ده‌ست پێكرد و له
زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكاران‌دا به‌شداری كرد.
كۆتایییه‌كانی ساڵی 57 دانیشگای به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه شاری
بنا‌و. دوای شۆڕش له مانگرتنه‌كان و خه‌باتی كرێكارانی ئه‌و
شاره‌دا به‌شداری كرد و له پێكهێنانی ده‌یان كۆڕوكۆمه‌ڵی
خه‌باتكارانه‌دا ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوو. ساڵی 58 هه‌ڵسووڕانی
سیاسی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرآدا وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێك له
بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندنی بڵاوكرێوه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ
كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ڵسووڕاوان هه‌وڵی به‌رچاویدا. ساڵی 59
ژماره و راده‌ی كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ڵسووڕاوی زیاتر كرد و
هه‌ڵسووڕانی خۆی له شاره‌كانی مه‌راغه و ته‌ورێزیشدا
په‌ره‌پێدا. ساڵی 60 دوای زه‌ڕبه خورادنی ته‌شكیلاتی ته‌ورێزی
كۆمه‌ڵه، له دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌و ته‌شكیلاته
ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی خسته گه‌ڕ و لق و پۆی هاویشته
كارخانه‌كان و گه‌ڕه‌كه كرێكارییه‌كان. مانگی ئازه‌ر 61
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر كرێ‌و به
راوه‌ستاویه‌كی كه‌م وێنه له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی له
راده‌به‌ده‌ری هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامی له رێكه‌وتی ؟/4/62
تیرباران كرێ. |