|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاورێ ته‌ها مه‌حمود نژاد، پێشمه‌رگه‌ی
دڵسۆز و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ ته‌ها مه‌حمود نژاد، له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی زاوا كێوی ناوچه‌ی گه‌وركی مه‌هاباد چاوی
به‌ژین هه‌ڵێنا.
له‌به‌ر ره‌نج و سه‌ختی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌یتوانی
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو بكات و هه‌ر له
منداڵییه‌وه شانی دایه ژێر كار و له‌گه‌ڵ سه‌ختییه‌كانی
ژیانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم كرد.
ساڵی ١٣٦١ له كاتێكدا كه كرێكاری كوره‌خانه بوو له‌گه‌ڵ
هاورێیانی هه‌ڵسووڕاوی كۆمه‌ڵه له‌و شوێنه ئاشنا بوو هاورێ
ته‌ها هه‌ر له‌م كاته‌وه پێ نایه مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی
سیاسی و چینایه‌تییه‌وه.
كاتێك كه له كوره‌خانه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ ئاوایی زاواكێو
كه له‌و كاته‌دا ناوچه‌یه‌كی دوور له ده‌سه‌ڵاتی رژیم بوو
چوه یه‌كێك له‌و مه‌دره‌سانه‌ی كه كۆمه‌ڵه بۆ باسه‌واد
كردنی زه‌حمه‌تكێشان به‌رپای كردبوو. ده‌رس خوێندن له
مه‌دره‌سه‌ی كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا بوو به مه‌جالێكی
زیاتر بۆ بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری سیاسی خۆی.
زستانی ساڵی ٦١ به‌ریزی تێكۆشه‌رانی رێبازی سۆسیالیستی له
كوردستان په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
گرته ده‌ست.
ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی هاورێ ته‌ها زیاتر له
چه‌ند مانگ نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌لێك
جیدیه‌ت و دڵسۆزی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا
له‌خۆی نیشاندا.
رێكه‌وتی ١٢ی گوڵانی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له جه‌ریانی شه‌رێكی
حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌ی هاورێیانمان له نێو شاری مه‌هاباد
هاورێ ته‌های مه‌حمود نژاد، پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و فیداكاری
كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی به‌كرێگیراوانی رژیم و
گیانی فیدا ده‌كات و به‌ریزی گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و
سۆسیالیزم په‌یوه‌ست ده‌بێت.
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه له‌دڵماندا زیندووه. |