|
به ڕێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی شورشگیڕی كومه‌ڵه هاوڕی تاهيری مینه
پوور
ساڵی ١٣٤٣ له بنه‌ماڵیكی هه‌ژارو ده‌سته‌نگی ئاوای كانی
كه‌ۆتێری ناوچه‌ی مه‌هاباد هاوڕی تاهێری مینه پوور چاوی به
ژین هه‌ڵینا، پاش ماوه‌یك ماڵیان چووه ئاوایی ئیندرقاشی نزیك
شاری مه‌هاباد و تا كوتای ده‌وره‌ی راهنمای له‌وێ ده‌رسی
خوێند.
هاوكات له گه‌ڵ ده‌رس خویندن بۆ به‌ریوه چوونی بژێوی ژیان
كاری ده‌كرد و له كاتی هاوینان و ته‌عتیلی مه‌دره‌سه ده‌چووه
كوره‌خانه‌كان و كریكاری ده‌كرد،تێكه‌ڵ بوون به ژیانی سه‌خت
وتاقه‌ت پروكێنی كریكاران و بینینی جیاوازی قووڵی چیناێه‌تی
كۆمه‌ڵیك پرسیاری له زه‌ینی هاوری تاهیردا دروست كرد كه
ده‌بووا جوابیان بۆ بدۆزێته‌وه .
به‌ره‌به‌ره هاۆڕی تاهێر هوی هه‌ژاری و بێ مافی و
چه‌وسانه‌وه‌ێ له راده‌به‌ده‌ری كریكاران و زه‌حمه‌تكێشانی بۆ
ده‌ركه‌ۆت،ئه‌ویش وجودی نێزامی خوێنمژی سه‌رماێه‌داری به
نوێنه‌راێه‌تی رژیمی په‌هله‌وی بوو،هه‌ر بویه به ده‌ركه‌وتنی
یه‌كم شه‌پوله‌كانی ده‌ریای خروشاوی ڕق و بێزاری خه‌ڵكی ئیران
له ساڵی ١٣٥٧دا له دژی ئه‌و ڕژیمه هاته نێو ریزی
جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ریوو به شوروشه‌وقه‌وه به‌شداری له
خۆپیشاندان و ئیعترازاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خه‌ڵك كرد.
هاوڕێ تاهیر كه له كه‌ش و هه‌وای ڕاپه‌ڕینی ٥٧دا به چه‌كی
وشیاری خوێ ته‌ێار كردبوو،خێرا ماهیه‌تی دژی كریكاری رژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ئیسلامیشی ناسی و بو خه‌بات له
دژی ئه‌م رژیمه و گه‌یشتن به ئاوات و ئاره‌زوه‌كانی، خۆی به
ئامانجی رزگاری به‌خشی كومه‌ڵه‌وه گرێ دا‌و، ئیتر وه‌ك
هه‌ڵسوڕاویكی ته‌شكیلاتی كه‌مه‌ڵه فه‌عالیه‌تی كرد.
ته بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كومه‌له له نیو كومه‌ڵانی كریكار و
خوێندكاردا باوه‌ر پێكراویكی زیاتری به هاوری تاهێر به‌خشی
بوو، به هوی لێهاتووی له كاری ته‌بلیغی و ڕاپه‌ڕاندنی ڕێك و
پیكی ئه‌ركه پێ سپیردراوه‌كان،ساڵی ١٣٦١ وه‌ك به‌رپرسی
حه‌وزه‌ی نهینی كومه‌ڵه له ئاوای ئیندرقاش سازماندرا.
به‌هاری ساڵی ١٣٦٢ بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خوی له پیلانی
سیخوره‌كانی رژیم، هاوری تاهێر به‌شی نهێنی به جێ هێشت و
هاته نیو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ماندویی
نه‌ناسانه‌تر له جاران له دژی كوماری ئیسلامی و بۆ
وه‌دیهاتنی دنیایكی ئازادوبه‌رابه‌ر خه‌باتی كرد.
هه‌ر چه‌ند ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌م خوشه‌ویسته زور كورت
بوو، به‌ڵام له‌و ماوه كورتدا به ده‌رخستنی خه‌سڵه‌تی
شوڕشگێڕانه و كومونیستی،فیداكاری و ماندویی نه‌ناسی،
جێگاوشوینیكی تایبه‌ت وله‌بیرنه‌كراوه‌ی له نیو هاوریانیدا بو
خوی دروس كرد.
ئه‌م لاوه خه‌باتكاره یه‌كێك له‌و پێنج هاوریه
پیشمه‌رگه‌یه بوو كه له ڕوژه‌كانی ١٣و١٥ی خه‌رمانانی ساڵی
١٣٦٢دا له شه‌ڕی گه‌وركی ناوچه‌ی سه‌قز. تا ئاخرین فیشه‌ك له
دژی پاریزه‌رانی سته‌م و سه‌رمایه جه‌نگی و گیانی له پیناو
رزگاری چه‌وساوان و بێبه‌شان دا به‌خت كرد.
به دریژه‌دان به
ریگای هاوری تاهێری مینه پوور ریز له یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی ده‌گرین. |