|
به‌رز و به‌رێزه یادی له خۆ
بوردووئی و فیداكاریه‌كانی، هاوری
ته‌وفیقی قه‌لائی، پێشمه‌رگه‌ی
شۆرشگێری كومه‌له
هاوری ته‌وفیق سالی ١٣٤٠ی هه‌تاوی
له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له ناوچه‌ی
"كه‌لاته‌رزان"ی مه‌ریوان له
دایك بوو.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی له
شاری مه‌ریوان ته‌واو كرد كه
دواجار له به‌ر ده‌ست ته‌نگی و
ژیانی سه‌ختی بنه‌ماله‌یان
نه‌یێتوانی درێژه به خوێندن
بدات. هه‌ر كه توانای كاركردنی
په‌یدا كرد وه‌ك باقی مندالانی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان رووی
كرده بازاری كار و ده‌ستی دایه
كرێكاری.
به ده‌ست پێكردنی خه‌بات و
ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان
له ئاستی ئیران، و به ئاشكرا
بوونی و خه‌باتی كومه‌له له
كوردستان، رێگای تێكۆشانی سیاسی
بینیه‌وه و له بنكه‌ی شه‌هید
جه‌لال له شاری مه‌ریوان سازمان
درا.
له كاتی شه‌ری نێو شاری
مه‌ریوان، له هیچ چه‌شنه
یارمه‌تی و تێكۆشانێك له
ریزه‌كانی كومه‌له دا درێغی
نه‌ده‌كرد، گه‌یاندنی نان و خوراك
و فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو
سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له، ئه‌و ئه‌ركه بوو كه
به لێهاتوویی به‌ریه‌وه‌ی
ده‌برد. هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌وه
به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له‌وه په‌یوه‌ست و هه‌تا
ئاخرین هه‌ناسه‌كانی ژیانی، له
سه‌ر رێبازی شۆرشگێرانه‌ی خۆی
مایه‌وه.
جه‌ساره‌ت و فیداكاری بۆ گه‌یشتن
به ئامانجی به‌رز و ئینسان
دوستانه‌ی كۆمه‌له، داستانی
ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی پر بایه‌خی
ئه‌م ئازیزه‌یه، كه له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ر له‌گه‌ل
دوژمنان به ده‌یان جار
سه‌لماندبووی.
رێكه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردانی سالی ١٣٦٢
له كاتی هێرش بردنه سه‌ر
پایه‌گای به‌كرێگیراوانی رژیم له
قامچیان، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه و له كاتێك كه
په‌لاماری دوژمنی ئه‌دا و
ده‌ێهه‌ویست برواته نێو پایه‌گای
دوژمن، هاوری ته‌وفیقی قه‌لائی،
پێشمه‌رگه‌ی له خۆبردوو و ئازای
كومه‌له، ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی پارێزه‌رانی زولم و
نابه‌رابه‌ری و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ
هه‌مووان فیدا ده‌كات.
یادی ئازیزی به دریژه پێدان به
رێگای پیرۆزی به‌رز و به‌رێز
راده‌گرین. |