|
هاورێ ته‌وفێق
ره‌زایی
ناسراو به "مام ته‌وفێق" سالی
١٣٣٤ له ناو بنهمالهیكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی نۆدشه‌ی
هه‌ورامان چاوی به ژی هه‌ڵێنا،
به هۆی نه‌داری و ده‌س كورتی
نه‌یتوانی له ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی به‌و لاوه ده‌رس
بخوێنێ، مه‌رگی باوكیشی هۆكارێك
بوو كه ئه‌م هاورێیه‌مان هه‌ر
له مندالییه‌وه شان بداته ژێر
كاری تاقه‌ت پروكێن و بۆ یارمه‌تی
به به‌رێوه چوونی ژیانی
خانواده كرێكاری بكات و
بچه‌وسێته‌وه.
ئه‌م شێوه‌یه له ژیان رقێكی
قولی له دڵی هاورێ تهوفێقدا
دروس كرد و پێویستی گۆرانی ئه‌م
نه‌زم و نیزامه‌ی ده‌رك كرد و به
ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌لین
نیشانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری تینوی ئازادی له دژی
رژیمی شا، له سالی ١٣٥٧ خۆی
خسته ناو ریزی ملیۆنی خه‌ڵكی
رزگاریخواز و به گه‌رم و
گۆرییه‌وه له‌م ڕاپه‌رینه
شكۆدارهدا به‌شداری كرد.
دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری
ئیسلامیش زۆر زوو په‌ی به
ناوه‌رۆكی دژی ئینسانی ئه‌م
رژیمه برد و به وشیاریكی
زیاتره‌وه خۆی بۆ به‌ره‌نگاری
لێبراوانه ئاماده كرد، هاورێ
ته‌وفێق به‌دیهاتنی ئاوات و
ئاره‌زووه‌كانی له سیاسه‌ت و
ئامانجی كۆمه‌ڵه‌دا دۆزیه‌وه وه
به په‌ی رێنوێنی ته‌شكیلات
چووه‌وه نۆدشه و ده‌ستی دایه
ته‌بلیغی رێبازی كۆمه‌ڵه و له
له‌قاودانی كۆنه‌په‌ره‌ستان و
چه‌وسێنه‌ران له ناو خه‌ڵكدا
ده‌ور و نه‌قشی به‌رچاوی گێرا.
له‌م ده‌ورانه‌دا هاورێ ته‌وفیق
ئه‌ركی سازماندانی لایه‌نگران، كۆ
كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مالی پێ
سپێردرا كه به باشی ئه‌و
كارانه‌ی جێ به جێ كرد.
ئه‌م خۆشه‌ویسته سالی ١٣٦٠ هاته
ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
و شێلگیرانه‌تر له جاران له دژی
پارێزه‌رانی سه‌رمایه‌داری و
جه‌هل و دواكه‌وتوویی خه‌باتی خۆی
درێژه پێ دا.
له ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیدا
هاورێ ته‌وفێق كه‌سێكی مۆنه‌زه‌م،
فیداكار و دڵسۆزی هاورێیانی بوو،
بۆ جێ به جێ كردنی سه‌ختترین
مه‌ئمورییه‌ته‌كان ئاماده بوو،
به هۆی خسوسیاتی كۆمۆنیستی و
شۆرشگێرانه له ناو
پێشمه‌رگه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌ی
هه‌وراماندا به "مام ته‌وفیق"
ناوبانگی ده‌ر كرد. ئیتر وه‌ك
كۆڵهكهیكي مه‌حكه‌می ناو
هاورێیانی سه‌یری ده‌كرا، سفره‌ی
دلیان لا ده‌كرده‌وه و گوێیان بۆ
قسه شیرینه‌كانی شل ده‌كرد.
به هۆی لێهاتوویی سیاسی و هه‌ڵس
و كه‌وتی شۆرشگێرانه‌وه
مه‌سئولییه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له هاورێیانی پێ سپێردرا كه
له‌م بواره‌شدا كه‌سێكی به توانا
و زیره‌ك بوو، له كاری نیزامیشدا
پيشرو و لي هاتوو بوو.
رێكه‌وتی ١١ی پوشپه‌ری ساڵی ١٣٦٢
له كاتی هه‌ڵمه‌تی دڵێرانهی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ سه‌ر
پایگای "كا نعمت"، هاورێ ته‌وفێق
هه‌ورامی ناسراو به مام ته‌وفیق
له كاتی په‌لامار بردن بۆ
سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی رژیم له‌و
پایگایه ده‌كه‌وێته به‌ر
گولله‌ی پاسدارانی كۆماری ئیسلامی
و گیانی ئازیزی له رێگای ئازادی
و سۆسیالیسمدا به‌خت ده‌كات.
له مام تهوفێقهوه ده‌رسی نه
سره‌وتوویی و عه‌شق به رێبازی
كۆمه‌ڵه فێر ده‌بین.
|