والی قمری

 
 

تاریخ جانباختن: 1362.05.14

محل و نحوه جانباختن: خوش مقام (دیواندره) ـ عملیات تصرف پایگاه

 

هاوڕێ والی قه‌مه‌ری ساڵی 1342 له‌ ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌ له‌ دایك بوو. راپه‌ڕینی ساڵی 57 گه‌لێك لاوی شۆڕشگێری له‌ داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده‌ كرد. بیروبڕوای كاك والی زیاتر وریا كرده‌وه‌. به‌ دوای راپه‌ڕیندا له‌ ریزی خوێندكارانی شۆڕشگێڕدا خه‌ریكی خه‌بات و تێكۆشان بوو. هاوڕێ والی به‌ یارمه‌تی برای شۆڕشگێڕی هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو عه‌تای قه‌مه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو و وه‌ بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌. رێكه‌وتی 14/5/1362 له‌ جه‌ره‌یانی گرتنی پایگای رژیم له‌ خۆش مقام له‌ ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌، گیانی به‌خت كرد.

 

 

 

بۆ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو و بینه‌رانی ئازیز ئه‌م ماڵپه‌ڕه

 

له‌م ئه‌لبوومه‌دا له ‌سه‌رجه‌م ئه‌و خۆشه‌ویستانه یاد ده‌كرێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌نگه‌رێكدا به‌ڵام له‌ خه‌باتێكی هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانج له‌ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گیانی ئازیزیان به‌خت كردووه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ ناتوانێت ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژیان و خه‌یاتی ئه‌و خۆشه‌ویستانه بێت و به‌ هۆی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیه‌وه‌ هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت و شایانی خۆیه‌تی ته‌كمیل نه‌كراوه‌. ئه‌و كاره‌ گرنگه‌ش واته‌ ته‌كمیلی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ به‌ هه‌وڵی ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست جێبه‌جی ده‌بێت. ئێمه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆتان ده‌كرێت به‌ ناردنی وێنه‌ی تاك یان به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ست نووس، ده‌نگ، فیلم و بیره‌وه‌ری یان یادنامه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌یبینن یان له‌ هه‌ر رێگایه‌كه‌وه‌ كه‌ بۆتان ده‌كرێت، یارمه‌تیمان بكه‌ن.

به‌ سپاسه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو

info@yadihawrean.com