|
به‌رز و به‌ڕێزه
یادی ئازیزی هاوڕێ یونسی شێخی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاوڕێ یونسی شێخی
ساڵی 1339ی هه‌تاوی، له ئاوایی
شیلوان شه‌لیانی سه‌ر به ناوچه‌ی
سه‌ندوس چاوی به ژین هه‌ڵێنا.
خوێندنی
سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌كه‌یان
ته‌واو كرد و پاشان ره‌وانه‌ی
شاری نه‌غه‌ده بوو و ده‌ورانی
ده‌بیرستانیشی له‌م شاره به
ئه‌نجام گه‌یاند.
ئه‌م ئازیزه وه‌ك
هه‌زاران كه‌سی دیكه له
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان پاش رووخانی رژیمی
په‌هله‌وی و به ده‌ست پێكردنی
هه‌ڵسووڕانی ئاشكرای كۆمه‌ڵه،
په‌یوه‌ندیی به‌م سازمانه‌وه گرت
و رێبازی رزگاریخوازانه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئاوات و
مافه ره‌واكانی خۆی هه‌ڵبژارد و
بوو به رێبواری شێلگیری رێگای
گه‌یشتن به سوسیالیزم.
به هۆی
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ربڵاو و
سه‌میمانه له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشانی شوێنی ژیانی له
كۆمیته‌ی ته‌شكیلاتی روستاییدا
له ناوچه‌كه‌یان سازمان درا.
هاوڕێ یونس له‌م بواره‌دا گه‌لێك
لێهاتوویی به‌رچاوی له خۆی نیشان
دا و هه‌ر بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك،
به‌رپرسیارێتی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی
پێ سپێردرا.
هه‌وڵی ماندوویی
نه‌ناسانه و كاری پڕ به پڕی ئه‌م
ئازیزه له نێو زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌ی سندوس، له په‌نای
سه‌رجه‌م هاوڕێیانی، ببوو به هۆی
به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردنی
هه‌رچی زیاتری ئه‌و كۆمیته‌یه.
له جه‌ریانی
كاره‌ساتی جه‌نایه‌تكارانه‌ی
به‌كرێگیراوه‌كانی رژیمی ئیسلامی
له ئاوایی كه‌رێزه كه بوو به
هۆی كوشتاری ده‌یان كه‌س له
خه‌ڵكی بێ‌تاوان، برای خۆشه‌ویستی
هاوڕێ یونس گیانی له ده‌ست دا و
بوون به قوربانیی سیاسه‌ت و
كرده‌وه دژی ئینسانیه‌كانی رژیمی
ئیسلامی.
كاتی هێرشی
به‌ربڵاوی رژیم بۆ سه‌ر ناوچه‌ی
مهاباد و خۆڕاگریی خه‌ڵك و هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له
به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه، هاوڕێ
یونس له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا ئاماده بوو و ده‌ستی
دایه خه‌باتی چه‌كدارانه.
له جه‌ریانی ئه‌م
شه‌ڕانه و له كاتی رووبه ڕوو
بوونه‌وه‌ی هاوڕێیانی پێشمه‌رگه
له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی رژیم
رۆژی 2 ی گوڵانی 1362 له ئاوایی
خورینج هاوڕێ یونسی شێخی
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه به تووندی بریندار
ده‌بێت و پاش ٧ رۆژ له هه‌وڵی
زۆری هاوڕێیانی به‌شی پزیشكی بۆ
چاره‌سه‌ركردنی، به داخه‌وه
گیانی به‌خت كرد و به ریزی
گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
یادی ئازیزی بۆ
هه‌تا هه‌تایه زیندوه. |