|
به یادی هاوری
شۆرشگیر،پێشمه‌رگه‌ی جه‌نگاوه‌ری
كۆمه‌ڵه، یوسفی ئه‌لیاس وه‌ند
ساڵی ١٣٤٤له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوای مه‌حمودجغ ی
ناوچه‌ی شاهین دژ ، هاوڕێ یوسفی
ئه‌لیاس وه‌ند چاوی به‌ژین پشكوت
و خوێندنی تاده‌وره‌ی ڕاهنمایی
درێژه پێدا ، ئه‌ویش وه‌ك
زۆربه‌ی تازه لاوانی ئه‌و
سه‌رده‌مه به‌شوورو شه‌وقه‌وه
خۆی خسته ناو ده‌ریای به‌رینی
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران
بۆ ڕوخانی ڕژێمی په‌هله‌وی.
ڕوخانی ڕژێمی شا له‌ساڵی ١٣٥٧ و
بوونی كه‌ش و هه‌وای ئازاد و
سیاسی مه‌جالێك بوو تا هاوڕێ
یوسفیش به چاوێكی كراوه‌تره‌وه
سه‌یری كۆمه‌ڵگاو ره‌وتی
روداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بكات .
دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری
ئیسلامی و ده‌ركه‌وتنی سیمای
جنایه‌تكارانه‌ی ئه‌م ڕژێمه
،هاوڕێ یوسف وازی له خه‌بات
نه‌هێناو درێژی هه‌ڵسوڕانی خۆی
به كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا.
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ته نها سه‌نگه‌رێك
ده‌زانێ كه تیدا كرێكاران و
بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا ده‌توانن به
مافه پێشێل كراوه‌كانی بگه‌ن .
له‌درێژی ئه‌م خه‌باته سیاسیه‌دا
هاوڕێ یوسف دوجار به ده‌ستی
به‌كرێگیراوانی ڕژێم ده‌س گیركرا
،كه‌هه‌ر جار به زیره‌كی و وره‌ی
شۆڕشگێڕانه له به‌رانبه‌ر
ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌لادان دا
ڕاده‌وستاو سه‌رئه‌نجام ئازاد
ده‌كرا ، پاش ئازاد بونی
له‌زیندان بڕیاری خۆی دا‌و هاته
نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه .
هاوڕێ یوسف له‌و پێشمه‌رگه
هه‌ڵسوڕاوانه بوو كه‌له دڵه‌وه
بڕوای به حه‌قیانه‌تی خه‌باتی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان
بوو،هه‌ر بۆیه به‌عشق و
عه‌لاقه‌وه هه‌موو توانایه‌كانی
خۆی خستبووه پێناو جێبه‌جێ كردنی
ئه‌رك و مه‌موریه‌ته‌كانی و
هه‌میشه به‌وه دڵخۆش و گه‌شاوه
بوو كه بتوانێ له پێناو
ئه‌نجامدانی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ئه‌ركه‌كانی هه‌رچی له توانای
دایه بیخاته گه‌ڕ.
بۆ هاوڕێ یوسف پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه ده‌رفه‌تێكی گران به‌ها
بوو كه‌تیدا به‌رچاوی
هاوچاره‌نوسانی خۆی له حه‌نای
سه‌رچاوه‌ی زوڵم و زۆر ڕۆشن
بكاته‌وه ،ئامانج و سیاسه‌تی
ڕزگاری به‌خشی سو‌سیالیستی
به‌رێته نێو كۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكێش. ئه‌و ئازیزه له
پال كاری رۆشنگه‌رانه دا وه‌ك
هه‌ڵسوڕاوێكی ماندویی نه‌ناس له
ڕیزی پشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له دا
گه‌لیك فیداكاری و له‌خۆبردوویی
له‌خۆی نیشان دا .
ڕۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦٢
،به‌رامبه‌ر به هێرشی
داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامی له
ئاوای خوراسانی ناوچه‌ی بۆكان
،پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
دلێرانه ڕاوه‌ستان و زه‌ربه‌ی
قورسیان له دوژمن‌دا .
هاوڕێ یوسفی ئه‌لیاس وه‌ند یه‌كێك
له‌و هاوڕێ فیداكارانه بوو كه
له‌جه‌ریانی ئه‌و موقاومه‌ته
دلێرانه‌یه‌دا ،گیانی نایه پێناو
ئامانجی به‌رزی بێبه‌شان و
چه‌وساوه‌كان .
بژی یادی ئازیز‌و خۆشه‌ویستی
هاوڕێ یوسفی ئه‌لیاس وه‌ند. |