|
به‌رز
و به‌رێزه یادی هاورێ یوسفی
محه‌ممه‌دزاده،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و كارزانی كۆمه‌ڵه.
هاورێ یوسف ساڵی ١٣٣٨ی هه‌تاوی
له ئاوایی خورخوره‌ی به‌شی
شاروێران سه‌ر به شاری مه‌هاباد
له دایك بووه.
پێش ته‌واو كردنی ده‌ورانی
ده‌بیرستان به هۆی ناله باری
باری گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و
ره‌وانه‌ی شوێنه كرێكارییه‌كان
بوو و به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ
جیهانی چه‌وسانه‌وه ئاشنا بوو.
ساڵه‌كانی ٥٦و٥٧ پێ نایه
مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی
سیاسیه‌وه.
پاش راپه‌رینی رێبه‌ندانی ساڵی
١٣٥٧ و رووخانی رژیمی شا چووه
شاری ته‌ورێز و له‌وێ ده‌ستی به
كار و تێكۆشانی سیاسی خۆی كرد ،
له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا له
لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رژیمی
ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر و
ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
فه‌زای نێو زیندان به هۆی حوزوری
كه‌سانی شۆرشگێر و ئازادیخواز بۆ
ئه‌م خۆشه‌ویسته مه‌دره‌سه‌یه‌ك
بوو پڕ له ده‌رس و ئه‌زموونی
تێكۆشان و خه‌باتی شۆرشگێرانه.
هاورێ یوسف پاش ئازاد بوونی
په‌یوه‌ندی به ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و دوای ماوه‌یه‌ك
له هاوێنی ساڵی ٥٩ به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. ماندویی نه‌ناسی و
شه‌هامه‌تی شۆرشگێرانه له
مه‌یدانی كاری پێشمه‌رگانه‌دا
له‌گه‌ڵ هه‌وڵی بێ وچان بۆ
په‌ره‌پێدانی بیری رزگاری به‌خشی
سۆسیالیستی، ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه بوو كه هاورێ
یوسفی پێ ده‌ناسرێته‌وه.
كاتێك كه له نێو زه‌حمه‌تكێشان
حوزوری په‌یدا ده‌كرد به وەڵام
دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان و
رێنوینی ئه‌وان بۆ یه‌كگرتوویی
بۆدرێژەدان بەخەبات وکۆکردنەوەیان
له ده‌وری سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه تێده‌كۆشا.
به‌هاری ساڵی ٦٢ له به‌ر
لێهاتوویی سیاسی و نیزامیه‌وه
مه‌سئولیه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له
هاورێانی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر
شان كه به دڵسۆزی و جدیه‌ته‌وه
به‌رێوه‌ی ده‌برد.
هاورێ یوسف له گرتنی پایگای
سه‌نگه‌سار و شه‌ری حه‌ماسی ١٢ی
گوڵانی ساڵی ٦٢ له ناو شاری
مه‌هاباددا هه‌ڵسووراوانه
به‌شدار بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی
ئه‌م خۆشه‌ویسته، تێكشكاندنی
كه‌مینێك بوو كه له رۆژی ٢٦ی
سه‌رماوه‌زی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له
ئاوایی ئاڵیاوای به‌شی سه‌ندوس،
له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
بۆ هاورێیانمان دانرابوو. له
جه‌ریانی تێكشكاندی ئه‌م
كه‌مینه، كه بوو به هۆی
زه‌ربه لێدانێكی قورس له دوژمن،
هاورێ یوسفی محه‌ممه‌دزاده
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه و
مه‌سئولی ده‌سته، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه گیانی له رێگای
لابردنی هه‌ر چه‌شنه سته‌م و
هه‌ڵاواردنێك له ده‌ست دا و به
ریزی گیان به‌ختكردوانی رێبازی
ئازادی و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست
بوو.
رێگای هاورێ یوسف و هه‌موو گیان
به‌خت كردوانمان تا سه‌ركه‌وتنی
یه‌كجاری درێژه‌ی ده‌بێت.
|